نهێنییه‌كی گه‌وره له باره‌ی نێیمار ئاشكرا ده‌بێت
گۆڤارێكی ناسراوی ئه‌ڵمانیا و نرخ و مووچه‌ی راسته‌قینه‌ی نێیمار داس سیلڤا له یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌كات.
نێیمار دا سیلڤا له هاوینی ئه‌مساڵ به به‌های 222 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی بارسێلۆناوه روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان.
به گوێره‌ی (دێر شپیگڵ)ـی ناسراوی ئه‌ڵمانیا، نێیمار ئێستا له پاریس سانجێرمان نرخێكی زۆر زیاتر له‌و نرخه وه‌رده‌گرێت كه له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا تۆمار كراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیماری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، هه‌فتانه (700.000) حه‌وت سه‌د هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، واته بۆ هه‌ر رۆژێك سه‌د هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌و نرخه‌ی له گواستنه‌وه‌ی نێیمار له بارسێلۆناوه بۆ پاریس سانجێرمان خه‌رج كراوه كێشه بۆ یانه فره‌نساییه‌كه دروست ده‌كات و لادانا له رێنماییه‌كانی (یۆێفا)ـی تێدایه.