به ڤیدیۆ.. ناوبژیوانێك له جیاتی كارتی سوور ده‌مانچه به‌رووی یاریزانێك راده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی ده‌گمه‌ن و نامۆدا، ، ناوبژیوانێك له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كی تۆپی پێ له به‌رازیل، له جیاتی كارتی سوور، ده‌مانچه به رووی یاریزانێكدا راده‌گرێت.
به گوێره‌ی میدیا به‌ریتانییه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانێك به‌ناوی ماركۆس لۆپێز ڤیێرا، له یارییه‌كه هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات و له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه لێدانی سزا ئه‌ژمارى ده‌كات، ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان.
دواجار یاریزانه مستێك به ده‌می كامیلیۆ دی سۆزای ناوبژیواندا ده‌كێشێت، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی ناوبژیوانه‌كه باوه‌ڕپێنه‌كراوبوو، كه دوای لێدانه‌كه راسته‌وخۆ چووه نزیك كه‌لوپه‌له‌كانی له نزیك شوێنی دانیشتنی یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان و ده‌مانچه‌كه‌ی هێنا و گه‌ڕایه‌وه ناو یاریگا.
كاتێك یاریزانه‌كه دیمه‌نی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبژیوانه‌كه‌ی بینی، له جیاتی كارتی سوور، ده‌مانچه و كه‌له‌پچه‌ی پێیه، راسته‌وخۆ رای كرد و یاریگاكه‌ی جێهێشت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و ناوبژیوانه، ئه‌فسه‌ری پۆلیسه و وه‌ك خولیایه‌ك كاری ناوبژیوانیش ده‌كات، به‌ڵام دواتر ره‌خنه‌ی زۆری ئاراسته‌كراوه، چونكه ئه‌و كاته‌ی رووداوه‌كه روویداوه ئه‌و ناوبژیوان بووه نه‌ك ئه‌فسه‌ری پۆلیس.
میدیا به‌ریتانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، رووداوه‌كه سه‌ره‌تای مانگی رابردوو روویداوه، به‌ڵام هیچ رووداوێكی نه‌خوازراو رووینه‌دا و یارییه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی كۆتایی پێهات.