كریستیانۆ: هیچ كه‌سێك له جیهان وه‌ك منی پێ ناكرێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نوێترین دیمانه‌یدا بۆ جاری یەکەم ئاشکرای دەکات کە هیچ کەسێک ناتوانێت وەکو ئەو یاری بکات، ده‌شڵێت: كه‌س ناتوانێت به من بەراورد بکەن.
دۆن ئەوەشی نەشاردەوە ئەو کاتەی پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە کردووە زانیویەتی کە یاریزانێکی وەکو ئەو بوونی نییە.
كریستیانۆ له دیمانه‌كه‌یدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو كرایه‌وه ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی به من كراوه به هیچ یاریزانێكی ئه‌م جیهانه نه‌كراوه و ناكرێت كه‌س به من به‌راورد بكه‌ن، چونكه ئه‌م جیهانه ته‌نیا یه‌ك كریستیانۆ رۆناڵدۆی هه‌یه، ئه‌ویش منم.
كریستیانۆ گوتیشی: به شانازییه‌وه من له لێدانی پێناڵتی خۆم پێ یاریزانی ژماره یه‌كه.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: من له‌وه‌ته‌ی منداڵییه‌وه خه‌ونم به ناسناوه گه‌وره‌كان بینیوه و ده‌شمزانی ده‌بمه باشترین یاریزانی جیهان.
كریستیانۆ گوتیشی: له‌وه‌ته‌ی له 2009ـه‌وه هاتوومه‌ته ریال مه‌درید زۆرترین گۆڵم بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه.
كریستیانۆ له دوایین 7 یاری خۆی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید 13 گۆڵی كردووه، له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه كردووه 428 یاری كردووه و 439 گۆڵ و 129 ئاسیستی هه‌یه.