لۆپیتیخی به‌خێرایی وه‌ڵامی لیۆنێل مێسی ده‌داته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی دوێنێ له دیمانه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یوڤێنتۆس پێكهاته‌كه‌ی ریال مه‌درید لاواز ده‌بێت و ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگیان كه‌متر ده‌بێت، راسته‌وخۆ لۆپیتیخی وه‌ڵامی مێسی ده‌داته‌وه.
لۆپیتخی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای راگه‌یاندنی (ئۆندا سێرۆ)ـی ئیسپانیا ده‌ڵێت: پێویسته مێسی بێ خه‌م بێت و هیچ گوومانێكی له ئاستی ئه‌ستێره‌كانی ئێستای ریال مه‌درید نه‌بێت.
لۆپیتیخی ده‌شڵێت: له ئێستادا 3 یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی زه بێست به‌ربژێر كراون، جگه له كریستیانۆ ناوی ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی ریال مه‌دریدی تێدایه كه ئه‌ویش لوكا مۆدریچه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ریال مه‌درید خاوه‌نی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه كه توانای ركابه‌ریكردنی نازناوه‌كانیان هه‌یه.
لۆپیتخی گوتیشی: كاتێك من گه‌یشتمه ریال مه‌درید، به ئاشكرا كریستیانۆ رۆناڵدۆ خواستی رۆیشتنی له ریال مه‌درید هه‌بوو، یانه‌كه‌ش رێزیان له بڕیاره‌كه‌ی گرت و كارئاسانیان بۆ رۆیشتن بۆ كرد.