كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن گه‌یشته هه‌ولێر و ده‌بێته پێشمه‌رگه
ئه‌حمه‌د سادق كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی یه‌مه‌ن به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
ئه‌حمه‌د سادقی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له هیڵی به‌رگری یاری ده‌كات و بۆ ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی كوردستان به‌درێسی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یاری ده‌كات و بڕیاریشه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو پێشمه‌رگه به‌فه‌رمی ئه‌م یاریزانه پێشكه‌شی میدیاكان بكات.
ئه‌حمه‌د سادق له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013ـه‌وه یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن ده‌كات و درێسی چه‌ندان یانه‌ی نێوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی پۆشیوه، له‌وانه یانه‌كانی (شوعله و ته‌ڵالی یه‌مه‌نی) و (ئه‌هلی قه‌ته‌ری) و مینا و به‌حری عێراقی).