پێكهاته‌ی ریال مه‌درید بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی سانجێرمان ئاشكرا ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، پێكهاته‌ی ریال مه‌دریدی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له دژی پاریس سانجێرمان ئاشكرا كردووه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه زێدان بۆ یارییه‌كه گاریس به‌یلی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوورخستۆته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، زێدان بۆ ئه‌م یارییه نایه‌وێت به هه‌مان ستایلی پێشوو پشت به (بی بی سی) ببه‌ستێت، له‌م پێناوه‌دا یاری به ئیسكۆ ده‌كات و به‌یل له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی دوور ده‌خاته‌وه و به شێوازی (4 ـ 4 ـ 2) یاری ده‌كات، له پێشه‌وه (بێنزێما و كریستیانۆ) یاری ده‌كه‌ن و ئیسكۆش له دواوه‌یان ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه به‌م شێوه‌یه پێكهاته‌كه‌ی بڵاو كردۆته‌وه:
گۆڵپارێز: كایلۆر ناڤاس
به‌رگریكاران: ناچۆ، ڤاران، رامۆس و مارسێلۆ
ناوه‌راستكاران: تۆنی كرووس، ئیسكۆ، كاسێمیرۆ و مۆدریچ
هێرشبه‌ران: كه‌ریم بێنزێما و كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینیۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌رده‌وام ئاره‌زوو ده‌كات له پێشه‌وه یاری به (بی بی سی) بكات، به‌ڵام زێدان به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هیچ كه‌سێك پێكهاته‌كه‌ی به‌مجۆره داناوه.
زیزۆ بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئه‌ركی راگراتنی نێیماری به ناچۆ سپاردووه، ده‌یه‌وێت به‌پێی ئه‌نجامی یارییه‌كه له گێمی دووه‌م به‌شداریی به ئاسێنسیۆ بكات.
ئه‌مڕۆ له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی پاریس سانجێرمان ده‌كات.