10 سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین لێدوانی خۆزێ مۆرینهۆ

"ئارسن ڤینگه‌ر، راهێنه‌رێكی تایبەتمەندە بە سەرنەکەوتن و شکست"

خۆزێ مۆرینھۆی راھێنەری پورتوگالی یانه‌ی مانچێستەر یونایتد، جگە لەوەی خاوەنی چەندین ناسناوە و سەرکەوتنی گەوره‌یە، بەڵام ئەوەی مۆرینھۆ لە راھێنەرەکانی تر جیا دەکاتەوە، لێدوانە سەیرەکانیەتی کە بەردەوام رۆژنامەکان بەدوایەوەن تاوەکو لێدوانێکی رەخنەیی یان تەنزئامێزیان بۆ بدات، لێرە دا ئەو 10 لێدوانە باس دەکەین کە ده‌نگدانه‌وه‌ و هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی میدیایی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

1ـ مۆرینھۆ بۆ ڤینگەر: راھێنەرێکە تایبەتمەندە بە سەرنەکەوتن و شکست، ئەگەر توانیت لە ماوەی 8 ساڵ ئەوەی من لەگەڵ چێڵسیم کردووە تۆ بیکەی ئەوا دەرۆم و جارێکیتر ناگەرێمەوە.

مۆرینهۆ ئەم لێدوانەی لە 2014 لە دژی فینگەر دا کە بەھۆی نەبردنەوەی ناسناوەکان دەناڵێنێت.

2ـ مۆرینھۆ بۆ كڵاودیۆ رانیێری ئیتاڵی: خۆت فیری زمان بکە مادام ناسناویش نابەیتەوه‌، تۆ 5 ساڵە لە ئینگلتەرا راھێنەرایه‌تی دەکەی کەچی فێری زمانەکە نەبووی، تەنھا دەزانی بڵێی بەیانیتان باش و ئێوارەتان باش، ئەوەتا من لە مانگێک فێری ئیتاڵی بووم و چەندین ناسناویشم بۆ ئیتاڵیەکان بردەوە.

3ـ مۆرینھۆ پێویستە بێنێتز سوپاسم بکات: ئەو تاکە ناسناوەی رافایل بینیتێز لە ئینته‌ر میلان بردیەوە من بۆم جێھێشتووبوو، ئەویش ناسناوی جامی جیھانی یانەکان بوو لە 2010 کە پێشتر مۆرینھۆ سیانەیەکی لە یەک وەرز لەگەڵ ئینته‌ر بەدەدەستھێنا. مۆرنھۆ گوتیشی: تۆ پاڵەوانی ئەورووپات لە 6 مانگ دا وێران کرد.

4ـ مۆرینھۆ بۆ گواردیۆلا: ھیوادارم له‌ 2011 گواردۆلا ناسناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە بەبێ ھەڵه‌ و شەرمەزارییەکانی ناوبژیوانان کە ھۆکار بووە بۆ بردنەوەی ئەو دوو ناسناوەی پێشووتری، ئەگەر پاڵەوانە با بتوانێ بە یاریی پاک ناسناوەکان بباتەوە.

5ـ مۆرینھۆ بۆ رۆناڵدۆی راستەقینە: بەر لە یاریی کۆتایی لە 2013، واته‌ من ساڵی 2000 بوومەتە راھێنەر، لە پێشووتر تەنھا یاریدەدەر بوومە، لەبەر ئەوە من لە تەمەنی 30 ساڵی بوومە راھێنەری رۆناڵدۆ، من رۆناڵدۆی راستەقینە ناڵیم کریستیانۆ دەڵێم نەک برازیلیەکە.

6ـ مۆرینھۆ بۆ مێسی: واز لە فێل و خۆنواندن بێنە، له‌ 2006 لە چامپیۆنزلیگ دا مێسی بووە ھۆی دەرکردنی دیلھۆرنۆی بەرگریکاری باڵی چەپی چێڵسی، ئه‌وكات مۆرینهۆ گوتی: چۆن؟ فێل لە ھەرێمی کەتەلۆنیا دەکەی، دەزانن پێویستە مێسی بەھۆی نواندنەوە سزا بدرێت، چونکە بارسێلۆنا شارێکی رۆشەنبیره‌، ئەو کورە لاوەش شتێکی نامۆی ھێناوەتە نێو یاریی کە نواندنە.

7- مۆرینهۆ بۆ دێدیە درۆگبا: مۆرینهۆ توانی درۆگبا لە مارسێلیاوە بگوازێتەوە بۆ چێڵسی، به‌ڵام گاڵته‌شی پێده‌كات و ده‌ڵێت: درۆگبا زۆر خۆی دەنوێنێ، بەڵام ئه‌و به‌ختی نییه‌، چونكه‌ لە پرێمەرلیگدا زۆر گرینگی بە خۆنواندنی یاریزانەکان نادرێت.

8- مۆرینھۆ بۆ راھێنەری کاتانیا: تەنیا میرنشینی مۆناکۆم بیستووە، ساڵی 2008، راھێنەری کاتانیا, کە ناوی بێترۆ مۆناکۆ بوو گوتی: دەمەوێت بۆكسێك لە دەمی مۆرینهۆ بدەم، لە وەڵام دا مۆرینھۆ گوتی: من نازانم ھیچ ناوێک لەگەڵ مۆناکۆ ھەبێت، بایرمیونشن و میرنشینی مۆناکۆم بیستووه‌، بەڵام ھەرگیز ناوی لەم شێوەیەم نەبیستووە.

9ـ مۆرینھۆ بۆ کۆنتی: پێویست ناکات لەبەردەمی کامێراکان خۆت بنوێنی بەوەی زۆر بە پەرۆشی کە رۆژانە لە تیڤیەکان دەیبینین، من بەوشێوەیە لەسەر ھێڵ رەفتار دەکەم وەک ئەوەی تیپەکەم پێویستیەتی، نەک ئەو خۆنواندنەی تۆ کە پێتوایە زۆر بە پەرۆشی بۆ تیپەکەت.

10ـ مۆرنھۆ بۆ نیوکاسل: ساڵی 2014 دوای دۆرانی چێڵسی بە ئەنجامی 2 ـ 1، مۆرینهۆ گوتی: مانگایه‌ك لە ناوەڕاستی یاریگاکەبوو کە رێگەی نەدەدا گۆڵ تۆمار بکەین کە مەبەست لێی ئەو پلانە بەرگرییەبوو کە راھێنەری نیوکاسل پەیرەوەی دەکرد.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم

دێل هۆرنۆی به‌رگریكاری پێشووی چێڵسی به‌هۆی ئه‌م گرته‌یه‌ به‌رامبه‌ر مێسی كارتی سوور وه‌رده‌گرێت. 2006 چامپیۆنزلیگ
دێل هۆرنۆی به‌رگریكاری پێشووی چێڵسی به‌هۆی ئه‌م گرته‌یه‌ به‌رامبه‌ر مێسی كارتی سوور وه‌رده‌گرێت. 2006 چامپیۆنزلیگ