میران خهسرۆ پهیوهندی به خولی قهتهری دهكات
میران خەسرۆ، كاپتنی یانهی زاخۆ بە خواستن بۆ ماوەی شهش مانگ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی شیماڵی قەتەڕییەوە دەکات.
بەپێی سەرچاوەکانی کوردستان24، میران خەسرۆی ناوەڕاستکاری یانەی زاخۆ نزیکە بە خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی شیماڵی قەتەڕییەوە بکات كه راهێنهرێكی ئیتاڵی سهرپهرشتی ئهو یانهیه دهكات.
میران خەسرۆی یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر کە ماوەیەک بە خواستن یاریی بۆ یانەی پێشمەرگەی هەولێریش کردووە، وەرزی رابردوو لە ریزەکانی یانەی شورتەی عێراقی یاریی دەکرد و بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 ئەو کوردستارە چاوەڕێی ڤیزا دەکات بۆ ئەوەی گەشتی قەتەڕ بکات و گرێبەستەکەی یەکلا بکاتەوە، کە دوای هاوار مەلا محەمەد دەبێتە دووەم یاریزانی کورد لە ریزی یانەیەکی قەتەڕی یاریی بکات.