سۆلاری: به مه‌رجێك یاری به گاریس به‌یل ده‌كه‌م ده‌بێت چیمه‌ن و فریزی یاریگه بخوات
سۆلاری له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان هه‌ر یارییه‌كه وه‌كو یاریی كۆتایی سه‌یری ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: سه‌رسامم به ئاستی گاریس به‌یل، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و یاریزانه بیه‌وێت له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات، ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر دابه‌زینێك بۆ نێو یاریگه ده‌بێت چیمه‌نی یاریگه بخوات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 10 نۆڤێمبه‌ری 2018، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه.
"بۆ ئێمه هه‌ر یارییه‌ك وه‌كو یاریی كۆتایی سه‌یر ده‌كه‌ین، ئێستا ته‌نیا بیر له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه یارییه‌كی قوڕسمان له‌به‌رده‌مه، جارێكی دیكه پێتان ده‌ڵێم نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر مانه‌وه یان رۆیشتنم بكه‌م."
"سێرخیۆ رامۆس كه‌سێكی جه‌نگاوه‌ر و راستگۆیه، زۆرترین جار رووبه‌رووی لێدان ده‌بێته‌وه، هیچ كه‌سێك هێنده‌ی رامۆس لووتی نه‌شكاوه، پێموایه سێ تا چوار جار تووشی ئه‌م رووداوه بووه، ئه‌و به ته‌واوه‌تی ده‌رباره‌ی تۆپی پێ شاره‌زایه و ده‌زانێت وه‌رزشێكه پێكدادانی تێدایه، به‌ڵام هه‌رگیز خۆویستانه له هیچ كه‌سێك نادات."
"زۆر سه‌رسامم به شێوازی یاریكردنی گاریس به‌یڵ، ئه‌و ده‌توانێت له هه‌ر هێڵێك بێت یاریی بكات، له راست و چه‌پ كاری خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌ی له گاریس به‌یڵم ده‌وێت له‌هه‌ر دابه‌زینێك چیمه‌نی یاریگه بخوات."
"كه‌یلۆر ناڤاسیش كه‌سێكی باش و یاریزانێكی پیشه‌گه‌ره، متمانه‌ی به تواناكانی هه‌یه، كه‌سێكی خۆشه‌ویسته له ریال مه‌درید و پێگه‌ی تایبه‌تی له‌لای ئێمه هه‌یه، هه‌روه‌ها ئیسكۆ رۆژانه زۆر به وردی مه‌شقه‌كانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگاته لوتكه.