زێدان و پێرێز له هاوینی داهاتوو بۆمبه گه‌وره‌كه‌ی ده‌ته‌قێننه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدان و فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر كڕینی 3 ئه‌ستێره رێككه‌وتوون.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 6 جه‌نیوه‌ری 2017، ئاشكرای كردووه كه زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید و فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆك رێككه‌وتوون له گواستنه‌وه‌ی زستانه جگه له گۆاستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزێك هه‌وڵ بۆ كڕینی هیچ یاریزانێكی دیكه نه‌ده‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو هه‌وڵه‌كانیان به ئاراسته‌ی 3 ئه‌ستێره ده‌ستپێده‌كه‌ن، دیارترینیان نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانه كه به‌ڕوونی دیاره خواستی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌یه و له بڕگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌شی دا هاتووه كه هه‌ر كاتێك ویستی ده‌توانێت گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، میدیاكانی ئیسپانیا هه‌فته‌ی رابردوو ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردبوو كه جۆنیۆرۆی باوكی نێیمار له ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ نیشته‌جێبوون له مه‌درید، له‌م پێناوه‌یشدا به‌دوای خانوویه‌كدا گه‌ڕاوه.
ئیدین هازارد، ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی له‌گه‌ڵ زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید چه‌ندانجار ئاره‌زووی كاركردنیان بۆ یه‌كتر ده‌ربڕیوه و نزیكترین یاریزانه كه وه‌رزی داهاتوو درێسی یانه‌ی شایانه ده‌پۆشێت.
ماورۆ ئیكاردی هێرشبه‌ری ئارجێنتینا كه ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میلان به 18 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی سێریا ئه‌ی گرتووه، بۆ وه‌رزی داهاتوو بۆته ئامانجی یانه‌ی ریال مه‌درید.