به‌مه ده‌گوترێت: نامۆترین وێنه‌ی مۆندیال
K24 - هه‌ولێر:
وێنه‌ی هانده‌رێك له یاری نێوان ئیسپانیا و پۆرتوگال، له گه‌ڕی یه‌كه‌می گرووپی دووه‌می مۆندیالی رووسیا 2018، كه به ئه‌نجامی 3 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌ك كۆتایی هات، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه و به نامۆترین وێنه‌ی وه‌رزشی مۆندیاله‌كه وه‌سف ده‌كرێت.
ئه‌و هانده‌ره وێنه‌ی پلانكارتێكی هه‌ڵگرتووه و له‌سه‌ری نووسیوه: "ئێمه‌ی فیرعه‌ونییه‌كان (میسرییه‌كانین) و هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیاین، ته‌نها رامۆسی (په‌ككه‌وته) نه‌بێت".
مه‌به‌ستی ئه‌و هانده‌ره، كه خه‌ڵكی میسره، سێرجیۆ رامۆسی به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیایه، كه بووه‌ته هۆی پێكانی (محه‌مه‌د سه‌ڵاح) یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی و هه‌ڵبژارده‌ی میسر و له یاری كۆتایی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، له به‌ر یه‌ككه‌وتنی نێوانییان فیرعه‌ونه میسرییه‌كه تووشی پێكان بوو و به هۆیه‌وه یاری كۆتایی چووه ده‌ره‌وه، له یه‌كه‌م یاری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی له مۆندیال نه‌یتوانی یاری بكات.
دوای ئه‌و رووداوه و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه له‌لایه‌ن ریال مه‌دریدی ئیسپانیا، بۆ 13ه‌مین جار، سێرجیۆ رامۆس، بووه‌ته ئامانجی هێرشی میسرییه‌كان و هانده‌رانی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی.
ا. م