به‌ ڤیدیۆ... گواردیۆلا یاریگه‌ی ئیتیحادی له‌ مۆرینهۆ كرده‌ دۆزه‌خ

گواردیۆلا تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی پێشووتری له‌ مۆرینهۆ كرده‌وه‌

گواردیۆلا له‌ دێربی مانچێسته‌ر شكستی به‌ مۆرینهۆ هێنا و له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه‌ تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی دێربی پێشووتری له‌ شه‌یتانه‌ سووره‌كان كرده‌وه‌.

له‌ گه‌ڕی دوازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئیتیحاد میوانداریی مانچێسته‌ر یونایتدی هاوشاری كرد.

له‌ خوله‌كی 12 داڤید سیلڤا گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ سیتیزن تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه‌ گۆڵه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی گواردیۆلا كۆتایی هات.

دواتر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، ئه‌گوێرۆ گۆڵی دووه‌می بۆ مان سیتی زیاد كرد، پاشان له‌ رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی ئانتۆنی مارسیال جیاوازییه‌كه‌ی بۆ مان یونایتد كه‌مكرده‌وه‌.

له‌ كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌می ئێلكای گوندوگان هاته‌ نێو یاریگه‌ و گۆڵی سێیه‌می بۆ مان سیتی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا كۆتایی هات.

به‌م ئه‌نجامه‌ مانچێسته‌ر سیتی به‌ 32 خاڵ له‌ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ دێت، له‌ به‌رامبه‌ردا مان یونایتد به‌ 20 خاڵ بۆ خانه‌ی هه‌شته‌م دابه‌زی.