كاكا دوای 7 ساڵ نهێنی رۆیشتنی له ریال مه‌درید ئاشكرا كرد
دوای ئه‌وه‌ی ریكاردۆ كاكا له 2007 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی برده‌وه كه ئه‌وكات هێشتا مێسی و كریستیانۆ خه‌ڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ستنه‌هێنا بوو، كاكا دواتر له 2009 روویكرده ریال مه‌درید خراپترین رۆژه‌كانی خۆی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆزێ مۆرینهۆ تێپه‌ڕ كرد.
ریكاردۆ كاكا له گفتووگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی (UOL)ـی به‌رازیلی نهێنی رۆیشتنی له ریال مه‌درید و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌یسی میلان ئاشكرا كرد.
كاكا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كاتێك په‌یوه‌ندیم به ریال مه‌درید كرد زۆر خۆم ماندوو ده‌كرد و مه‌شقی چڕم ده‌كرد، به‌ڵام مۆرینهۆ وه‌ك پێویست ده‌رفه‌تی پێ نه‌ده‌دام.
كاكا ده‌شڵێت: له یانه‌ی میلان رێزێكی گه‌وره‌یان لێ ده‌گرتم خۆشه‌ویستییه‌كی گه‌وره‌یان بۆ ده‌رده‌بڕیم، به‌ڵام له ریال مه‌درید هه‌موو شته‌كان پێچه‌وانه بووه‌وه، هه‌موو كه‌سێك له ئیتاڵیا منی خۆشده‌ویست و هیوای مانه‌وه‌یان له من ده‌كرد، به‌ڵام له ئیسپانیا هه‌مووان حه‌زیان ده‌كردم من بڕۆم و هیچ خۆشه‌ویستییه‌كی ئه‌وتۆم هه‌ست پێ نه‌كرد.
كاكا گوتیشی: هه‌رچه‌نده له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشم له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ هه‌بوو، ته‌نانه‌ت جارێكیان منی وه‌ك یه‌كێك له باشترین ئه‌و یاریزانانه وه‌سف كرد كه له ژیانی راهێنه‌رایه‌تی خۆی مه‌شقی پێكردوون، به‌ڵام له نێو یاریگه ده‌رفه‌تی پێویستی به من نه‌به‌خشی.
كاكا زیاتری گوت: دوای ئه‌و هه‌موو ناره‌حه‌تییه بڕیارم دا بگه‌ڕێنه‌وه یانه‌ی میلان، به گه‌ڕانه‌وه و جێهێشتنی ریال مه‌دریدیش زۆر دڵخۆش بووم