خیتافی له كامپ نوو بارسێلۆنای راگرت
له گه‌ڕی 23ـه‌می لالیگا، یانه‌ی خیتافی له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو سه‌ركه‌وتنه‌كانی بارسێلۆنای راگرت و به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد.
یانه‌ی بارسێلۆنا له مانگی نیسانی رابردوو یه‌كه‌مجاره له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو به‌بێ گۆڵ دێته ده‌ره‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا به 59 خاڵ له پێشه‌نگی لالیگا مایه‌وه و جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی دووه‌م بۆ 7 خاڵ كه‌مبووه‌وه و له‌گه‌ڵ ریال مه‌دریدی سێیه‌م بووه 17 خاڵ، یانه‌ی ریال مه‌درید له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌یان له یارییه دواخراوه‌كه‌ی جیاوازییه‌كه ده‌بێته 14 خاڵ.