نێیمار له ماوه‌ی 6 خوله‌ك چاره‌نووسی كه‌وتۆته مه‌ترسی
نێیمار داسیلڤا دوای ئه‌وه‌ی به‌شداریی یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد له به‌رامبه‌ر به كامیرۆن، هه‌رزوو له ده‌ستپیكی یارییه‌كه، به‌هۆی پیكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، له دوای یارییه‌كه‌ش نیمۆ رایگه‌یاند، پیكانه‌كه‌ی مه‌ترسیدار نییه و دڵنیایه زوو ده‌گه‌ڕیته‌وه یاریگه‌كان، به‌ڵام هێشتا پشكنینی ته‌واوی بۆ نه‌كراوه و هیچ گره‌نتییه‌ك نییه له جۆری پێكانه‌كه‌ی.
نێیمار له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه: ته‌نیا پینج تا شه‌ش خوله‌ك یارییم كرد، دواتر هه‌ستم به ئازار كرد و داوی گۆرانكاریم كرد، نازانم جۆری پیكانه‌كه‌م چۆنه، به‌ڵام دڵنیام پیكانه‌كه‌م سه‌خت نابێت،
ده‌گه‌رێمه‌وه پاریس، له‌وێ پیشكینین ئه‌نجامده‌دام، لێره‌ش پزیشكه‌شكان پێیان ووتم، پیكانه‌ت مه‌ترسیدار نییه، سوپاسی ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه نیگه‌ران بوون بۆم، به دڵنیام وه زوو ده‌گه‌ڕیمه‌وه.
نێیماری ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه به به‌های 88 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له 186 یاری، 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی كرد، دواتر له هاوینی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به 222 ملیۆن یۆرۆ درێسی پاریس سانجێرمانی به‌رز كرده‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پی ئێس جی له 46 یاری، 41 گۆڵ و 23 ئاسیستی تۆمار كرد.