بەڤیدیۆ.. ئادیداس تۆپی مۆندیالی 2018ی نمایشکرد و مێسی سەرسامکرد

تۆپی مۆندیالی رووسیا رەش و سپی دەبێت و لاسایی تۆپی 47 ساڵ پێش ئێستا کراوەتەوە
kurdistan24.net

K24- هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان و کۆمپانیای ئادیداس تۆپی 'تێلستار 18'ی نمایشکرد، کە تایبەت دەبێت بە یارییەکانی مۆندیالی 2018ی رووسیا.
کۆمپانیای ئادیداسی ئەڵمانی کە تایبەتە بە کەلوپەلی وەرزشی، بەفەرمی تۆپی تیلستاری نمایشکرد، کە تایبەت دەبێت بە یارییەکانی مۆندیالی رووسیا و کۆمپانیا ئەڵمانییەکە هەمان دیزاینی تۆپی مۆندیالی 1970ی مێکسیکۆی بەکارهێناوەتەوە.

ئادیداس 47 ساڵ لەمەوبەر بۆیەکەمجار دیزاینی تۆپی مۆندیالی کرد و لە مۆندیالی مێکسیکۆوە تاکو ئێستا لەسەر ئامەدەکردنی تۆپەکانی مۆندیال بەردەوامە1970ی بۆ مۆندیالی 2018 بەکارهێناوە و تەنیا رەنگەکانی رەش و سپی بۆ دیزاینی تۆپی مۆندیالی داهاتوو بەکارهێناوە، کە لە مۆندیالی 1970 بۆ زیاتر روونبوون و بینینی تۆپەکە لە رێگای تەلەڤزیۆنەوە تەنیا ئەم دوور رەنگەی تیادا بەکارهات، چونکە یەکەم وەشان بوو بەفەرمی یارییەکانی مۆندیال لە رێگای تەلەڤزیۆنەوە بگوازرێتەوە.

 

رۆلاند رۆملێر، بەڕێوەبەری تەکنیکی تۆپی پێ لە کۆپانیای ئادیداس لەبارەی تۆپەکەوە دەڵێت 'هەوڵمانداوە نوێترین تەکنەلۆژیا لە درووستکردنی تۆپەکە بەکاربهێنین، رەنگی رەش و سپیمان بەکارهێنا چونکە ئاسانتر و روونتر لە شاشەکانی تەلەڤزیۆن دەبینرێت و'.هەمان دیزاینی 1970مان بەکارهێناوە، چونکە دەمانەوێت رابردوو بە تەکەنلۆژیا و زانستی سەردەم بەبیر نەوەی ئێستا بهێنینەوە.

بە ئامادەبوونی زینەدین زیدان، ئالیساندرۆ دێل پێرۆ، چابی ئەلۆنسۆ، ریکاردۆ کاکا و لۆکاس پۆدۆلسکی تۆپەکە نمایشکرا، لیۆنێل مێسیش لە بەشێکی مەراسیمەکەدا بەشداریی کرد و رای خۆی لەسەر تۆپەکە دەربڕی و گوتی 'من بەبەختم دەتوانم لە مۆندیال یاریی '.بەم تۆپە بکەم، من حەز بە هەموو شتێکی تۆپەکە دەکەم و بە رەنگەکان و دیزاینەکە و هەموو شتێکی ئەم تۆپە سەرسامم

ئەمە سێزدەمین تۆپی ئادیداسە بۆ مۆندیال ئامادەی دەکات و تۆپی تێلستار لە 32 پارچەی لەیەک جیاکراو پێکهاتووە، کەرەنگی 12 پارچەیان رەشە و نوێترین تەکنەلۆژیای تیادا بەکارهاتووە و ئێستا باشترین تۆپی پێیە لە جیهاندا.