زێدان: یانه‌كه‌مان له باشترین ئاستدایه و چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاریش بن
زینه‌دێن زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌ڵێنی به هانده‌ران دا یارییه‌كی باش پێشكه‌ش بكه‌ین، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه یانه‌كه‌یان له بارودۆخێكی باشدایه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 5 نۆڤێمبه‌ری 2017، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ، زینه‌دین زێدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یانه‌كه‌یان به‌هۆی گۆڵتۆمارنه‌كردن ده‌ناڵێت، گوتیشی: ئه‌م بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر ریال مه‌دریدا هاتووه له تۆپی پێ ئاساییه و گۆڕانگاری به‌سه‌ردا دێت.
زیزۆ دڵنیاییشی دایه هانده‌رانی كه ئه‌و بارودۆخه تێده‌په‌ڕێنن، گوتیشی: له‌بیرنه‌كه‌ن ئێمه له دوو وه‌رزی رابردوو چیمان كرد.
له باره‌ی كریستیانۆ، راهێنه‌ری ریال مه‌درید گوتی: هانده‌ران ڕاهاتوون به‌رده‌وام گۆڵی كریستیانۆ ببینن، بۆیه به‌لایانه‌وه نامۆیه‌وه كاتێك بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له گۆڵه‌كانی كریستیانۆ داببڕێن، به‌ڵام جارێ لالیگا 6 مانگی ماوه و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بن.
له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه، زیزۆ گوتی: هێشتا هیچ بڕیارێكی كۆتاییمان له باره‌ی كرینی یاریزانان نه‌داوه.
بڕیاری کۆتاییتان داوە سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانان لەگواستنەوەی زستانە
زیدان : نەخێر
له باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی مارسیلینۆی راهێنه‌ری ڤالێنسیا، كاتێك گوتبووی پێكهاته‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید له هی پار باشتره، زیزۆ گوتی: من رانه‌هاتووم كه وه‌ڵامی هیچ كه‌سێك بده‌مه‌وه و ئه‌و جۆره قسانه‌ش به‌لای منه‌وه هیچ نرخێكی نییه، هه‌موو كه‌سیێكیش ئازاده چی ده‌ڵێت و چۆن بیر ده‌كاته‌وه.
زیزۆ له باره‌ی گاریس به‌یل، هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه هێشتا واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی دیار نییه، ئه‌و به‌شداریی له جامی جیهانی یانه‌كان له وڵاتی ئیمارات ده‌كات، به‌ڵام دیار نییه بۆ یاری داهاتوو له لالیگا به‌رامبه‌ر سێڤییا یاری ده‌كات یان نا.