پێكهاته‌ی لیڤه‌رپوول وێران بوو
كێیتا ناوه‌ڕاستكاری گینیایی چووه ریزی یاریزانه پێكراوه‌كانی لیڤه‌رپوول و ڤایرۆسی فیفا ئه‌م یاریزانه‌شی برده ریزی هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د سه‌ڵاح و سادیۆ مانێ و ڤان دایك.
له پاڵاوتنه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا، نابی كێیتا له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌م به پێكراوی یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر رواندا جێهێشت.
كیتا له رانی تووشی پێكان بووه‌وه و ده‌بێته چواره‌م یاریزانی لیڤه‌رپوول ڤایرۆسی فیفا به‌رۆكی بگرێت، دوای محه‌مه‌د سه‌ڵاح و سادیۆ مانێ و ڤان دایك.
به‌م هۆیه‌وه یۆرگن كڵوپ له گه‌ڕی نۆیه‌می پرێمه‌رلیگ به پێكهاته‌یه‌كی ناته‌واو رووبه‌ڕووی هێدرسفێڵد تاون ده‌بێته‌وه.