دێمبلی: هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی له مێسی فێربم، نه‌ك شوێنی نێیمار بگرمه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ عوسمان دێمبلى به گرێبه‌ستێكی 5 ساڵه واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، پاشان له‌به‌رده‌م زیاتر له 18 هه‌زار هانده‌ر له كامپ نوو وه‌ك یاریزانی نوێی بارسێلۆنا ناسێندرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28 ئابی 2017، عوسمان دێمبلی له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه بۆ شوێنگره‌وه‌ی نێیمار نه‌هاتۆته بارسێلۆنا، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه هاتووه شتێك له مێسی فێربێت.
دێمبلی گوتیشی: من دڵخۆشم كه لێره‌م، سوپاسی سه‌رۆكی یانه و هه‌مووان ده‌كه‌م، ناتوانم چاوه‌ڕێ بكه‌م تا یاری له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م بكه‌م، له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیه‌وه چاودێری بارسا ده‌كه‌م، ئه‌مڕۆ بووه خه‌ونێكی راسته‌قینه.
دێمبلی گوتیشی: لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی وانه له مێسی فێر ببم، به‌هۆی ئه‌وه‌ی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیه.
له باره‌ی نێیمار، یاریزانه فره‌نساییه‌كه ده‌ڵێت: هه‌ڵبه‌ت نێیمار یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین یاریزانه‌كانی تۆپی پێ، ئه‌و هێشتا بچووكه و رێگه‌یه‌كی درێژی له‌به‌رده‌مه، به‌ڵام نه‌هاتۆم بۆ ئه‌وه‌ی ببمه شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و.
دێملی ده‌شڵێت: نرخی گواستنه‌وه‌م بۆ بارسا پاڵه‌په‌ستۆم له‌سه‌ر دروست ناكات، چونكه ئێستا نرخی یاریزانان هه‌مووی شێتانه‌یه.
دێمبلی گوتیشی: من هێشتا بچووكم و ده‌مه‌وێت فێر ببم، من به هه‌ردوو قاچ یاری ده‌كه‌م، به‌ڵام بۆ پێشكه‌وتن به چه‌پ و بۆ شووت لێدان راسته‌م باشتره.
دێمبڵی سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ یانه‌ی رێنی فه‌ره‌نسی 78 یاری ئه‌نجامدا و 22 گۆڵ و 25 ئه‌سیستی تۆماركرد، پێش ئه‌وه‌ی بچێته دۆرتمۆند و له 32 یاریدا 13 گۆڵ و 6 ئه‌سیستی تۆماركرد.
دیمبڵی بووه چواره‌م گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی بارسێلۆنا و هه‌وادارانی بلاوگرانا به هیوان ببێته شوێنگره‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی نێیمار و به هاتنی كۆتینیۆش به ته‌واوه‌تی له قه‌یرانی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌یان رزگار ببن.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه بارسا به‌فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی عۆسمان دیمبڵی له بۆروسیا دۆرتمۆنده‌وه یه‌كلا كرده‌وه و ئه‌م یاریزانه‌ی به‌رامبه‌ر 105 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه ریزه‌كانی، جگه له 42 ملیۆن یۆرۆی پاداشته‌كان و نازناوه‌كان، به‌م نرخه دێمبڵی ده‌بێته دووه‌م گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی تۆپی پێ له كاتێكدا ته‌مه‌نی ته‌نیا بیست ساڵه، دوای نێیمار كه گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و بووه گرانبه‌هاترینی مێژوو.