پێکان سەرکەوتنەکەی لە بایرن میونشن تاڵکرد

تیاگۆ ئالکانتارا و ئاریێن رۆبن تووشی پێکان بوون

K24- هەولێر

تیاگۆ ئالکناتارا تووشی پێکانێکی سەخت بوو و چەند مانگێک لە بایرن میونشن دادەبڕێت.
لە یاریی بەرامبەر بایرن میونشندا، ئالکانتارا لە خولەکی48ی یارییەکەدا، ئالکانتارا تووشی پێکانێکی سەخت بوو و دوای یارییەکە ساڵح حەمیدیچ، بەڕێوەبەری وەرخزشی بایرن میونشن رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت تیاگۆ بەهۆی پێکانەکەی چەند مانگێک لە یاریکردن داببڕێت، بەڵام یۆب هاینکسی راهێنەری بایرن رایگەیاند، تاکو پشکنینی پزیشکی بۆ نەکرێت نازانین چەند دوور دەکەوێتەوە.
پێکان سەرکەوتنەکەی بەسەر ئاندێرلەخت لە باڤارییەکان تاڵ کرد، چونکە هەر لەم یارییەدا ئاریێن رۆبنیش تووشی پێکان بوو،لە دەستپێکی نیوەی دووەمەوە یارییەکەی بەجێهێشت و گومان دەکرێت بتوانێت بەرامبەر بۆرووسیا مونشگلادباخ یاریی بکات.