Live TV RADIO

KURDISTAN24

  • Erbil
  • -
  • Türkçe
  • |
  • English
  • |
  • Kurdî
  • |
  • فارسی
  • |
  • عربي
  • |
  • كوردی
KURDISTAN 24
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • عێراق
    • تورکیا
    • ئێران
    • سووریا
    • رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    • ئه‌وروپا
    • جیهان
  • ئابووری
    • نەوت‌ و وزە
    • پارە و بانک
    • گشتیی
  • وەرزش
    • تۆپی پێ
    • تێنس
    • گـــشتیی
  • كولتوور
    • میوزیک
    • سینەما و شانۆ
    • گشتیی
  • ژیان
    • ژنان
    • تەندروستیی
    • زانست و تەکنەلۆجیا
    • گشتیی
  • وتار
    • سیاسیی
    • ئابووریی
    • وەرزشی
    • گشتی
  • بەرهەمەکانی TV

    • 5 خولەک
    • باژێرێک و ئەڤێنێک
    • باسی رۆژ
    • باسی هەڵبژاردن
    • بنکۆڵ
    • بەرەوسەربەخۆیی
    • بەرەوکۆشکی سپی
    • بەرەولوتکە
    • بەکوردی
    • پاسی هەڵبژاردن
    • پاسی یادگار
    • پاشیڤ
    • پڕۆژەی کاندیدێک
    • پەنجەرەیا کوردی
    • پەیامنێری بێ سنوور
    • ترافیک
    • چیرۆکەکانی جەنگ
    • چیرۆکەکانی دوای جەنگ
    • خۆت ببینە
    • دابێژ
    • دیوی شاراوە
    • دەروون و دیاردە
    • روانگە
    • رۆژڤ
    • ریپۆرتاژ
    • ریفراندۆمی سەربەخۆیی
    • زمانێکی دی
    • ژن و هه‌ڵبژاردن
    • ساڕێژ
    • سورایا
    • سەربازی ون
    • قەلەندەرخانە
    • کاروان
    • کرانەوە
    • کورتەگاڤێک
    • کۆوار
    • گەشتێک بە جیهاندا
    • گەنجانە
    • نهێنی پیشە
    • هاوێنە 24
    • هەڵبژێر
    • هونەری هاوچەرخ
    • هەفتانە
    • هەڵۆکانی رۆژهەڵات
    • وڵاتی من
    • وێنە گەورەکە
    • ئابوور
    • ئاهورا
    • ئێزیدخان
    • ئێوارە24
    • ئەستێرەکانی زانکۆ
    • دۆكیومێنتەری
    • فیچەر
    • هەڤپەیڤین
    • دیبەیت

دەربارەی ئێمە | پەیوەندی | هەلی کار | ئەپەکان

تۆپی پێ

ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی پله‌یه‌كی كوردستان سێیه‌مین قوربانی راهێنه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌

ئەسعەد ئیسماعیل ئەسعەد ئیسماعیل |

ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی پله‌یه‌كی كوردستان سێیه‌مین قوربانی راهێنه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌
خولی پله‌یه‌كی كوردستان یانه‌ی كۆیه‌ یانه‌ی سه‌یدسادق

له‌ گه‌ڕی پێنجه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان 6 یاری له‌ یاریگه‌ جیاجیاكانی كوردستان  به‌ڕێوه‌چوون، له‌ گرینگترین یاریدا، یانه‌كانی سه‌یدسادق و هه‌ڵۆ بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش شكستی به‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هێنا.

كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م (دهۆك 1ـ 1 ئاكرێ)

یانه‌ی ئاكرێ بووه‌ تاكه‌ یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ كه‌ خاڵێكی له‌ نێو یاریگه‌ی دهۆك ده‌ستخست و به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك یارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دهۆكی خاوه‌ن یاریگه‌ و هانده‌ر ته‌واو كرد، گۆڵه‌كه‌ی ئاكرێ له‌ لایه‌ن ئه‌یاد سادق و هی دهۆك رامیار ئه‌حمه‌دی به‌رگریكار تۆماری كرد.

پێشتر یانه‌كانی كۆیه‌ و سۆران سه‌ردانی یاریگه‌ی دهۆكیان كردووه‌ و به‌ شكست هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

دهۆك به‌بێ ئه‌وه‌ی تامی هیچ شكستێكی كردبێت، به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌ و یانه‌ی ئاكرێش به‌ 6 خاڵ له‌ پۆلێنی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.

كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م (كۆیه‌ 0 ـ 1 سۆران)

یانه‌ی سۆران له‌ دواساته‌كانی یارییه‌كه‌ شكستی به‌ یانه‌ی كۆیه‌ هێنا، له‌ كاردانه‌وه‌كیشدا یوونس نووری راهێنه‌ر و یاریزانی كۆیه‌ له‌ رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.

یانه‌ی كۆیه‌ به‌هۆی بارانبارین و قورولیته‌وه‌ نه‌یتوانی یارییه‌كه‌ له‌ نێو یاریگه‌ی یه‌كه‌می خۆی بكات، بۆیه‌ یارییه‌كه‌ بۆ یاریگه‌ی شه‌وگێراوه‌ گواسترایه‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ زیان بۆ یانه‌ی كۆیه‌ شكایه‌وه‌، به‌وپێیه‌ی یانه‌ی كۆیه‌ نه‌یتوانی له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی یاری بكات كه‌ پێشتر 2 سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌م وه‌رزه‌ له‌سه‌ر تۆمار كرد بوو.

و یانه‌ی سۆران به‌ 9 خاڵ و یانه‌ی كۆیه‌ به‌ 6 خاڵ له‌ خانه‌كانی دووه‌م و سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دێن.

كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م (هه‌ڵۆ 1 ـ 0 گاره‌)

یانه‌ی هه‌ڵۆ بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه‌ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، كاتێك به‌ تاكه‌ گۆڵێكی ئه‌یاد حه‌یده‌ر شكستی به‌ یانه‌ی گاره‌ی میوانی هێنا و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ بۆ خانه‌ی چواره‌م هه‌ڵكشا، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی گاره‌ به‌ 3 خاڵ بۆ دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ خزا.

كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 3 ـ 1 هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید)

پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌ ئامانجی بڕینی بلیتی نایاب چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ تۆمار كرد و له‌ یاریگه‌ی فه‌رمانده‌ی تایبه‌ت به‌خۆی 3 ـ 1 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی برده‌وه‌.

پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌ 12 خاڵ له‌ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م مایه‌وه‌، یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش به‌ 4 خاڵ له‌ خانه‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م (سه‌یدسادق 2 ـ 0 شه‌هیدان)

له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا، سه‌یدسادق و شه‌هیدان به‌یه‌ك گه‌یشتن، یانه‌ی سه‌یدسادق به‌ راهێنه‌رایه‌تی سه‌ڵاح مه‌حموودی راهێنه‌ری نوێی یه‌كه‌مین شیرینی بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ پێشكه‌شی هانده‌رانی كرد، یانه‌ی سه‌یدسادق به‌ 4 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م سه‌ركه‌وت، یانه‌ی شه‌هیدانیش تووشی دووه‌مین شكست بوو و به‌ 3 خاڵ بۆ خانه‌كانی دواوه‌ داكشا.

كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م (ده‌ربه‌ندیخان 2 ـ 1 ئاشتی)

یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ تۆمار كرد و ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 8 خاڵ به‌رز كرده‌وه‌ و له‌ شوێنی خۆی له‌ خانه‌ی سێیه‌م مایه‌وه‌.

یانه‌ی ئاشتی برینه‌كانی قوڵتربووه‌وه‌ و تووشی سێیه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه‌ و به‌ یه‌ك خاڵ بۆ دوایین خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دابه‌زی.

وێنەی پەیوەندیدار
بابەتی پەیوەندیدار
24 کاتژمێر
01 به‌ فه‌رمی هه‌ولێر میوانداریی پاڵه‌وانێتی جامی رۆژئاوای ئاسیا ده‌كات
02 به‌فه‌رمی سزایه‌كه‌ی سه‌ر یانه‌ی برایه‌تی قورستر كرا
03 هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق كه‌مپێك له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌
04 یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
05 له‌ رۆژی ڤالانتاین دوو یاریزانی كورد خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌
06 سۆلاری: ئه‌یاكس ئێمه‌ی تووشی كێشه‌ و مه‌ترسی كرد
هەفتەی رابردوو
01 به‌ فه‌رمی یانه‌ی برایه‌تی سزا درا
02 به‌ ڤیدیۆ.. پۆگبا یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌م كاره‌ له‌ مێژووی وه‌رزشی خۆیدا بكات
03 سه‌رۆكی یانه‌یه‌ك داوا ده‌كات بۆ یاری داهاتوویان چه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن
04 "چه‌ند كاتژمێرێك پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا"
05 "گاریس به‌یل به‌هۆی ئه‌م گۆڵه‌ ره‌نگه‌ 10 یاری سزا بدرێت"
06 به‌ فه‌رمی هه‌ولێر میوانداریی پاڵه‌وانێتی جامی رۆژئاوای ئاسیا ده‌كات
مانگی رابردوو
01 بێژه‌رێكی كوردستان24 به‌ربژێر كرا بۆ ئەوەی لە beIN Sport یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بگوازێتەوە
02 رۆناڵدۆ سزا درا
03 بەوێنە.. دیارییەک لە دانی کارڤاخالەوە بۆ گەنجێکی کوردستان
04 به‌ ڤیدیۆ.. ئه‌و یاریزانه‌ی گۆڵی بۆ قه‌ته‌ر كرد عێراقی بوو
05 "كریستیانۆ له‌ رۆژی مردنی خه‌زووری خیانه‌تێكی لێ ئاشكرا بوو"
06 به‌ وێنه‌.. ئه‌و گرێبه‌سته‌ ئاشكرا بوو كه‌ یوڤێنتۆس پێشكه‌شی میمی كردووه‌
زۆرترین بینراو
    وتار
    بۆ یه‌كه‌مجار دوای 13 ساڵ ده‌یڵێم
    "ئه‌گه‌ر وابكه‌یت یه‌قینی ته‌واوت هه‌بێت تۆ جگه‌ له‌ كۆیله‌یه‌ك هیچ شتێكی تر نیت"
    بۆ یه‌كه‌مجار دوای 13 ساڵ ده‌یڵێم
    ئەسعەد ئیسماعیل
    پێشنیازێک بۆ یاریزانە مافخوراوەکانی کوردستان
    سۆران لوقمان:
    پێشنیازێک بۆ یاریزانە مافخوراوەکانی کوردستان
    رۆشنبیری وه‌رزشی یاخود په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی؟
    هه‌كار محه‌مه‌د:
    رۆشنبیری وه‌رزشی یاخود په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی؟
    SideBarReaderLeft SideBarReaderLeft SideBarReaderLeft
    • هەواڵی کوردستان 24
    • کوردستان
    • عێراق
    • تورکیا
    • ئێران
    • سووریا
    • رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
    • جیهان
    • بەشەکان
    • ئابووریی
    • وەرزش
    • کولتوور
    • ژیان
    • هەڤپەیڤین
    • وتار
    • بەرهەمەکان TV
    • بەرنامەکان
    • دۆکیۆمینتەریی
    • فیچەر
    • دیبەیت
    • خزمەتگوزارییەکان
    • فریکوێنسەکان
    • پەخشی راستەوخۆ
    • ئەپەکان
    • خزمەتگوزاریی RSS
    © Copyright 2019 Kurdistan 24 – All rights reserved

    نەخشەی ماڵپەر | سیاسەتی پاراستنی نهێنییەکان | دەربارەی ئێمە | پەیوەندیی  | هەلی کار


    نەخشەدانان و جێبەجێکردن لە لایەن ئەوڕۆسۆفت (ئەی.پی)