به فه‌رمی، برایه‌تی له گه‌یشتن به خولی نایابی عێراق بێهیوا بوو
له گه‌ڕی چواره‌می قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی برایه‌تی له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی عفك بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕاند، به‌مه‌ش برایه‌تی بۆ دووه‌مین وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك له گه‌یشتن به خولی نایابی عێراق بێهیوا ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی كه‌رخ ئه‌مڕۆ به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی سناعه به فه‌رمی وه‌ك یه‌كه‌مین یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه به 12 خاڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی نایابی عێراق مسۆگه‌ر كرد.
یانه‌ی برایه‌تی له ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی رابردوو 4 یاری له به‌غدا ئه‌نجام داوه، 2 سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر یانه‌كانی سناعه و روومادی تۆمار كرد و 2 شكستیشی به‌رامبه‌ر یانه‌كانی كه‌رخ و عفك هاتۆته ڕێ، به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵی له پله‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت.
یانه‌ی برایه‌تی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دوایین یاری خۆی له‌م قۆناخه به‌رامبه‌ر ناسریه ده‌كات، برایه‌تی له‌م یارییه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات وه‌ك پله‌ی دووه‌م ماڵئاوایی له خوله‌كه بكات.