مێسی دوای هاتریكهكهی سووپاسی ئهم كهسه دهكات
لیۆنێل مێسی گۆڵکاری ئارجێنتینایی بارسێلۆنا دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر ریال بێتیس و تۆمار کردنی هاتریک لەم یارییەدا ئاماژەی بە بردنەوە لە یارییەکانی داهاتوو کرد بۆ مسۆگەر کردنی ناسناوی لالیگا و هەروەها خۆشحاڵی خۆشی بە زیاترکردنی جیاوازی خاڵەکانی یانەکەی لەگەڵ ئاتڵێتیکۆ مەدرید دەربڕی.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا گوتی: سەرکەوتنێکی زۆر گرنگ بوو، تۆمار کردنی چوار گۆڵ رێگەی بە ئێمەدا جیاوازیمان لەگەڵ رکابەرەکان زیاد بکەین، ئهم 3 خاڵه زۆر گرنگ بوو، بهتایبهتی دوای دۆڕانەکەی ئاتڵێتیکۆ مەدرید ئێمە بردنەوە بەدەست بێنین.
لیۆ دهشڵێت: ریال بێتیس تیپێکی باشە و توانیان بە باشی کۆنترۆڵی تۆپ بکەن، بەڵام نەمانهێشت دەرفەتی زۆریان بۆ دروست ببێت و سووپاسی ڤالڤێردی دهكهم بە باشی تیپەکەی بۆ ئەم یارییە ئامادە کردبوو و پێویستە لە ئێستاوە بیر لە یارییەکانی داهاتوو بکەینەوە.
سەبارەت بە ناسناوی ئەم وەرزە، لیۆ دهڵێت: ئەوەیان پەیوەستە بە خۆمان، چونکە ژمارەیەکی زۆر یاریمان لە پێش ماوە و دەبێت بەردەوام بین لە کۆکردنەوەی خاڵەکان.