5 هۆكار شكست به مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌هێنێت
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر ڕووی له رێكخه‌رانی مۆندیالی داهاتوو كردووه، له ئێستادا گرفته گه‌وره‌كان له‌م 5 خاڵه‌ی خواره‌وه چڕ كراوه‌ته‌وه.
1ـ سپۆنسه‌ر و ریكلام:
پێش مۆندیالی 2014ـی به‌رازیل به فه‌رمی 20 كۆمپانیا به گرێبه‌ستی زه‌به‌لاح سپۆنسه‌ری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌یان كرد، به‌رپرسانی فیفا پیشبینی ئه‌وه‌یان كردبوو كه له مۆندیالی 2018 ژماره‌ی سپۆنسه‌ره‌كان بۆ 24 كۆمپانیا زیاد بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا 10 كۆمپانیا به فه‌رمی بوونه‌ته سپۆنسه‌ری جامی جیهانی 2018، كه دیارترینیان (كۆمپانیای فرۆكه‌وانی ئیمارات، كۆكاكۆلا، ئه‌دیداس و سۆنی).
به گوێره‌ی میدیاكانی جیهان، ئه‌وه‌ی بۆته هۆكار بۆ كه‌می سپۆنسه‌ر، ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵی له سه‌رۆكی فیفای پێشوو، له‌گه‌ڵ بوونی كێشه سیاسییه‌كانی رووسیا له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا و سووریاش.
به گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كان، به‌هۆی پاشكشه‌ی كۆمپانیاكان، فیفا ساڵی رابردوو بایی 300 ملیۆن یۆرۆ زیانی لێكه‌وتووه و ئه‌مساڵیش نزیكه‌ی 400 ملیۆن یۆرۆی له‌ده‌ستداوه.
2ـ فراوانی رووبه‌ری رووسیا:
رووبه‌ری رووسیا زۆر فراوانه، زۆرترین رووبه‌ڕوویان له‌سه‌ر رووی زه‌وی داگیر كردووه، ته‌نانه‌ت ماوه‌ی نێوان مۆسكۆ له‌گه‌ڵ شارێكی وه‌ك ئیكاتیرنبێرگ زۆر زیاتره له ماوه‌ی نێوان له‌نده‌ن بۆ مۆسكۆ، ئه‌مه‌ش گرفت بۆ هانده‌ران و هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان دروست كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار هانده‌ران ده‌بێت 36 كاتژمێر به شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ بینی شارێكی دیكه‌ی رووسیا گه‌شت بكه‌ن.
3ـ ره‌گه‌زپه‌رستی
له 23 ئۆكتۆبه‌ری 2013، هانده‌رانی یانه‌ی سیسكا مۆسكۆی رووسی دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستیان له دژی یه‌حیا تۆرێ ناوه‌راستكاری مانچێسته‌ر سیتی ده‌ربڕی، له مۆندیالی 2018ـی رووسیاش هیچ گره‌نتییه‌ك نییه تا دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستی له دژی یاریزانه ره‌شئه‌سمه‌ره‌كان دووباره نه‌بێته‌وه.
4ـ هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا
هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا له ریزبه‌ندی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان پله‌ی (61)ـه‌مینی گرتووه، له یۆرۆی 2016 له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ماڵئاوایی كرد، له نۆڤێمبه‌ری رابردوو رووسیا به هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر دۆڕا، ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی ڤلادیمێر پۆتینی سه‌رۆكی رووسیای نیگه‌ران كرد.
فیفا ترسی له‌وه هه‌یه له ئه‌گه‌ری ماڵئاوایی كردنی رووسیا له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ژماره‌ی هانده‌ران و گه‌رموگوڕی یاریگه‌كان دروست بكات.
5ـ هۆلیگانز:
هۆلیگانز، گروپێكی توندڕه‌ون زیاتر له وڵاتانی یه‌كییه‌تیی سۆڤیه‌تی پێشوو و رووسیا و سڕبیای ئێستا هه‌ن، ئه‌م گرووپه له یۆرۆی 2016 له شاری مارسیلیای فره‌نسا له دژی ئینگلیزه‌كان ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌یان دروست كرد، به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ش له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا داده‌نرێن.