نێیمار به‌هۆی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كاڤانی داوای لێبوردن ده‌كات
رۆژنامه‌ی لیكیپی فڕه‌نسی بڵاویكردۆته‌وه نێیما ر دا سیلڤای به‌ڕازیلی به‌هۆی ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی له‌نێوان خۆی و كاڤانی روویدا داوای لێبوردنی له سه‌رجه‌م هاوڕێكانی كردووه.
سه‌رچاوه فڕه‌نسیه‌كه ئاشكرایكردووه نێیمار له دوایین مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی داوای لێبوردنی كردووه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی له یارییه‌كه و دوای یارییه‌كه‌ی لیۆن ئه‌نجامیداوه، تیاگۆ سیلڤای هاوڕێیشی یارمه‌تیداوه له وه‌رگێرانی په‌یامی لێبوردنه‌كه.
لیكیپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه دانی ئالڤێس هۆكارێك بووه بۆ ساردكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان نێیمار و كاڤانی دوای ئه‌وه‌ی بۆ ئێواره خوانێك بۆ یه‌كیك له چێشتخانه‌كانی پاریس بانگهێشتی كردوون.
نێیمار دا سیلڤا، له هاوینی ئه‌مساڵ به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی بارسێلۆناوه روویكردۆته یانه‌ی پاریس سانجێرمان، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه به‌رازیلییه له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی به كێشه و گرفت ده‌ستی پێكرد، له دوو یارییدا هه‌وڵی لێدانی پێناڵتی داوه، به‌ڵام له لایه‌ن ئیدینسۆن كاڤانی رێگری لێكراوه.