گه‌وره‌ترین 5 گرفتی ئه‌م وه‌رزه‌ی پێكهاته‌ی ریال مه‌درید ئاشكرا بوو
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندكاری نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ریال مه‌درید كردووه و 5 گرفتی گه‌وره‌ی ده‌ستنیشان كردووه كه هێشتا زیزۆ بۆی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید له پاڵه‌وانییه‌تیی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی 3 یاری ئه‌نجامدا و هه‌ر 3 یارییه‌كه‌شی دۆڕاند، رۆژنامه‌ی ماركا ده‌ستنیشانی 5 گرفتی گه‌وره‌ی ریال مه‌دریدی كردووه.
1ـ لاوازی هێڵی به‌رگری: ریال مه‌درید له 3 یاری رابردووی 8 گۆڵی خوارد، هه‌ڵبه‌ت به‌رگریكاره‌كان هه‌ڵه‌ی كوشنده‌یان كرد، به‌تایبه‌تی گۆڵه‌كه‌ی ئانتونیۆ مارسیالی یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد و گۆڵه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ گرفتی به‌رگریكاران.
2ـ نه‌بوونی ته‌ركیز: له دوو یاری رابردووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی و بارسێلۆنا به ڕوونی دیار بوو كه یاریزانه‌كانی یانه‌ی شایانه دیقه‌ت و ته‌ركیزی جارانیان نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی گۆڵی كوشنده‌یان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت.
3ـ شكستهێنان له كۆنترۆڵكردنی تۆپ و باڵاده‌ستی به‌سه‌ر یاریگه: یه‌كێك له دیارترین خاڵه لاوازه‌كانی ریال مه‌درید له یارییه ئاماده‌كارییه‌كان، نه‌بوونی كۆنترۆڵكردنی تۆپ و لاوازی هێڵی ناوه‌راست بوو، كه نه‌یانتوانی هه‌مان رۆڵی وه‌رزی رابردوو بگێرن كه پێی ناسرابوون.
4ـ خراپی هێڵی هێرشبردن: له نه‌بوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، به ته‌واوه‌تی هێز و توانای هێڵی پێشه‌وه‌ی ریال مه‌درید كپ بووه، گاریس به‌یل و كه‌ریم بێنزێما به درێژایی 3 یاری توانای تۆمار كردنی هیچ گۆڵێكیان نه‌بوو.
5ـ هێرشبه‌ری ون: ریال مه‌درید وه‌رزی رابردوو چه‌ندان یاریزانی هه‌بوو له دواوه یارییان ده‌كرد و تایبه‌تمه‌ندی گۆڵكردنیان هه‌بوو، له‌وانه ئیسكۆ، كاسێمیرۆ، رامۆس، مۆدریچ، ڤاسكێز، به‌ڵام له 3 یاری رابردوو جگه له ئاسێنسیۆ هیچ یاریزانێكی دیكه نه‌یتوانی سوود به هێڵی پێشه‌وه بگه‌یه‌نێت.