"مێسی 3 جار گرێبه‌ستی ریال مه‌دریدی ره‌ت كردۆته‌وه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه مێسی 3 جار گرێبه‌ستی ریال مه‌دریدی ره‌ت كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24 حوزه‌یرانی 2017، رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كارگێرانی یانه‌ی ریال مه‌درید 3 جار هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مێسی ـیان داوه، له هه‌ر 3 جاره‌كه‌ش مێسی به‌بێ ئه‌وه‌ی بیری لی بكاته‌وه ره‌تی كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه، له 2011 ریال مه‌درید هه‌وڵی دا كریستیانۆ به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بفرۆشێت و مێسی بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی رازینه‌بوونی مێسی ئه‌و هه‌وڵه‌ی یانه‌ی شایانه سه‌رینه‌گرت.
له 2013 یانه‌ی ریال مه‌درید جارێكی دیكه به‌ختی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی تاقیكرده‌وه دیسان شكست بووه به‌شی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دوایینجار ریال مه‌درید له 2016 هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی چڕ كرده‌وه، یانه‌ی شایانه ویستی سوود له‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی مێسی وه‌ر بگرێت كه له لایه‌ن دادگای ئیسپانیاوه به‌هۆی خۆدزینه‌وه له باجدان هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانیكردنی له‌سه‌ر بوو كه ئه‌وكات مێسی به ته‌واوه‌تی بیری له جێهێشتنی بارسێلۆنا كرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی دیكه دیسان پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له خه‌ونی گواستنه‌وه‌ی مێسی سه‌رنه‌كه‌وت.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، ماوه‌ی 16 ساڵه یاری بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات و له هاوینی 2018 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلاوگرانا كۆتایی دێت.