کاردانەوەی نێیمار دوای شکستەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید

نێیمار: بەداخەوە نەمتوانی بەشداریی یارییەکە بکەم

نێیمار دوای کرانە دەرەوەی پاریس سانجێرمان لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ تویتێکی لە تویتەر کردووە و بە شکستی یانەکەی خەمبارە.

نێیمار داسێلڤای یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی دوای دۆڕانەکەی یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید کە نیمۆ بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یارییەکەی نەکرد، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی 'بەهۆی شکستەکەمان بەرامبەر ریال مەدری زۆر دڵتەنگم، دڵتەنگییەکەم بەهۆی بەشداریی نەکردنم لە یارییەکە دوو هێندەیە، شانازی بەو کۆششە دەکەم کە یاناکەم لە یارییەکە ئەنجامیان دا، بژی پاریس'.

پاریس سانجێرمان دوای ئەوەی لە یاریی چوون 1-3 دۆڕا، شەوی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ لە یاریگەی خۆی 2-1 دۆڕا و ماڵئاوایی لە خولی پاڵەوانەکان کرد.

تویتەکەی نێیمار داسێلڤا
تویتەکەی نێیمار داسێلڤا