ریال مه‌درید به‌بێ كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره ده‌بێته میوانی ریال سوسیداد
ریال مەدرید لە ئەركێكی ئەستەم و بەبێ كۆمەڵێك ئەستێرەی دەبێتە میوانی ریال سوسیدا و چوارەمین یاری لەلالیگا ئەنجام دەدات، زه‌ینه‌دین زێدانی راهێنه‌ریش له پرێس كۆنفرانسێكدا هه‌واڵێكی دیكه‌ی ناخۆشی بۆ هانده‌ران راگه‌یاند.
دوای راگیرانی كریستیانۆ بۆ پێنج یاری ئەمە دەبێتە كۆتایاری و بۆ یاری داھاتوو به‌رامبه‌ر ریال بێتیس رۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە پێكھاتەی ریال مه‌درید، بەھەمان شێوەی رۆناڵدۆ مارسێلۆش بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی سڕ كراوه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ماركا، ناچۆ بەربژێرە بۆ ئەوەی شوێنەكەی بگرێتەوە، ئەمە جگە لەماتیۆ كۆڤاسیچی ناوەراستكار لە یاریان بەرامبەر ئاپۆیل نیقۆسیا تووشی پێكان ھات و ئەم یاریزانە بۆ دوو مانگ لە یاریگاكان دادەبڕێت، كەریم بێنزیماش ناتوانێت بەھۆی پێكانەوە یاوەری یانەكەی بكات، ئەمەش ھێندەی دیكە ئەركی زیدان قورس دەكات.
زیزۆ هه‌واڵێكی دیكه‌ی ناخۆشی راگه‌یاند
زه‌ینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند كه ریال سۆسیداد دەستپێکێکی باشی لەم وەرزە هەیە، بۆ ئه‌م یارییه زۆر پێویستیمان بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌بوو، بەڵام لەم یارییەش ناتوانین سوودی لێ ببینین.
زیزۆ ده‌شڵێت: تۆنی کرووس و ڤاییخۆ پێکانیان هەیە و گومان لە بەشدرایکردنیان هەیە، بۆیە منیش نامەوێت سەرکێشی بەم یاریزانانە بکەین.
زیزۆ ده‌شڵێت: گاریس بەیل یاری لە دوای یاری ئاستی بەرزتر دەبێت، هیوادرام بتوانێت لەم یارییە دوو گۆڵ تۆمار بکات بۆ ئەوەی رەخنەگران دەمکوت بکات.
رەخنەی ئەوەمان لێدەگیرێت کە ژمارەی گۆڵەکانمان روو لە کەم بوونە، ئێمە رەخنەکان قبووڵ دەکەین و هەوڵ دەدەین لە یاریگە وەڵامیان بدەینەوە.
دوای یارینەكردنی ئاسینسیۆ لە یاری رابردو بەھۆی پێكانێكی سوكەوە ئەم یاریزانە لاوە بۆ ئەم یاریە گەراوەتەوەو ئامادەیە، ریال مەدرید لە سێ یاری رابردووی لالیگا بردنەوەیەك و دوو یەكسان بوونی هه‌یه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 21:45 خوله‌كی شه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی ریال سوسیداد.