یانه‌ی بارسێلۆنا وه‌ڵامی هه‌ره‌شه‌كانی داعش بۆ سه‌ر مێسی ده‌داته‌وه
رێكخراوی تیرۆرستی داعش پێش چه‌ند رۆژێك هه‌ره‌شه‌ی له مۆندیالی 2018 ـی رووسیا كرد، به‌تایبه‌ت لیۆنێل مێسی كه ئه‌و یاریزانه ئارجێنتینایه له هاوینی ئه‌مساڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیال ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 26 ئۆكتۆبه‌ری 2017، جۆسێپ فیفیسی وته‌بێژی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی داعش گوتی: پێویسته هه‌موومان به لێزانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكه‌ین و ترس و دڵه‌راوكێ دروست نه‌كه‌ین، هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش كاریگه‌ری له‌سه‌ر مۆندیال نابێت.
داعش له هه‌ڵمه‌تێكی دا به‌ناوی چاوه‌ڕێمان بكه‌ن، هه‌ڕه‌شه له مۆندیالی رووسیا ده‌كات، به‌تایبه‌ت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هه‌ڕه‌شه له مێسی كاپتنی ئارجه‌نتینا و ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا ده‌كه‌ن.
داعش پێشتر كاتێك له عێراق شاری موسڵی داگیر كرد، وه‌رزشكردنی له‌و شاره قه‌ده‌خه كرد، هه‌ر كه‌سێكیش درێسی مێسی پۆشی با، سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پا و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی لێده‌كرا.