ماڕادۆنا بۆ یهكهمجار بهم شێوهیه له بارهی مێسی دهدوێت
دیێگۆ ئارماندۆ ماڕادۆنا دوای بەشداریی له یارییهكی نمایشکاری لە سویسڕا كرد، رایگەیاند ئەگەر مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارجێنتینا نەگەیشتبایە مۆندیال و وازی لە یاریی نێودەوڵەتی هێنابایە، رەگەزنانەی ئارجێنتینییان لە میسی نەدەسەندەوە، رێنمایی پاولۆ دیبالاش دەکات بۆ زیاتر گەشەکردنی و باسی ئەو گۆڵەش دەکات کە لە مۆندیالی ١٩٨٦ بە دەست تۆماری کرد.
ماڕادۆنا له دهستپێكی قسهكانیدا ئاماژهی بۆ ئهوه كرد كه مێسی مافی خۆیەتی گوزارشت لە را و بیرکردنەوەی خۆی بکات، پێویست ناکات ئێمە لەجیاتی ئەو قسە بکەین، هەمیشە مێسی خۆشەویستی خۆی بۆ تۆپی پێ دووپات کردووەتەوە، ئینجا لە مۆندیال بێت یان نا هەمیشە یاریی تۆپی پێی خۆش دەوێت.
ماڕادۆنا گوتیشی: ئەگەر تانگۆ نەگەیشتبایە مۆندیالی ٢٠١٨ و لە پاڵاوتنەکان سەرنەکەوتبان و مێسی بەیەکجاریی وازی لە یاریکردن بهێنابا رەگەزنامەی ئارجێنتینییان لە لیۆ نەدەسەندەوە.
ماڕادۆنا گوتیشی: له ههموو دۆخێكدا بۆچوونی من بهرامبهر ئهستێرهكهی بارسا ناگۆڕێت و مێسی هەر مێسییە، ئینجا ئەگەر بەشداریی مۆندیال بکات یاخود نا.
ماڕادۆنا دهشڵێت: پێویستە دیبالا زیاتر لە تۆپی پێی ئیتالیا خۆی بەرەو پێشەوە ببات و گەشە بکات، ئەو ئێستا ئاستێکی بەەرز پێشکەش دەکات، بەڵام پێموایە هەندێکجار ئەو زیاتر لە ئاستی پێویست رادەکات، لەوانەیە ئەمەش کاریگەریی خراپ بەسەر ئاستی هەبێت، کەس نییە پێی بڵێت تۆ ناتوانیت بە درێژایی کاتی یارییەکان رابکەیت، لە یاریی تۆپی پێدا پیویستە عەقڵت بەکار بهێنیت، چونکە هەندێک یاریی سەخت پێویستیان بە هێز و توانای زۆر هەیە بۆ ئەوەی یەکلایان بکەیتەوە.
ماڕادۆنا وهك ههمیشه برسیارهی له بارهی بیرهوهییه مێژووییهكه لێ كرا و گوتی: کاتێک لە مۆندیالی ١٩٨٦ بە دەست گۆڵم لە ئینگڵاند کرد، ناوبژیوانی ڤیدیۆیی وەکو ئێستا نەبوو، ئەوکات رەخنەیەکی زۆریان لە ناوبژیوانی یارییەکە گرت، بەڵام ٨٥ هەزار هاندەر لە یارییەکە ئامادەبوون و دەستی منیان نەبینی، ئەوانەی ئێستا دەڵێن نەخێر ئێمە دەستەکەمان بینی دواتر بە ڤیدیۆ و وێنە ئەم رووداوەیان بینی، ئەگینا ئەوکتا کەسیان هەستیان پێنەکرد.
بەکارهێنانی ناوبژیوانی ڤیدیۆیی کارێکی باشە و ئێستا وایلێهاتووە منداڵەکانیشمان تەکنەلۆژیا بەکار دەهێنن، بۆیە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە تۆپی پێ دەبێتە هۆی زیاتر شەفاف بوونی یاریی تۆپی پێ.