ئیتۆ: من به‌هۆی مێسی له‌ بارسێلۆنا ده‌ركرام

ئیتۆ: ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ گواردیۆلا منی فرۆشت

ساموئێل ئیتۆ هێرشبەری کامیرۆنی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئاشکرای دەکات ئەو کاتانەی لە بارسا بوو بە پیپ گواردیۆلای گووتووە کە ئەو هۆکاری سەرکەتنەکانە نەک لیۆنێل مێسی، بۆیە بە هۆی ئەم قسانە پێپ هەمیشە دژایەتی کردووە و ئەویش ناچار بووە ریزەکانی بلاوگرانا جێبیڵێت و ببێتە گواستنەوەیەکی مێژووییش بۆ ئینتەر میلان.

ساموێل ئیتۆ یاریزانی كامیرۆنی پێشووی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: ئەو کاتەی کە پێپ گواردیۆلا پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، راسته‌وخۆ منی خستە ناو لیستی فرۆشیارەکان، بەڵام دواجار ناچار بوو لە بریارەکەی پاشگەز بێتەوە. ئەو کاتانەی کە ئێمە یاریمان بۆ بارسا دەکرد تیپەکەمان ئاستێکی باشی هەبوو، بەڵام گواردیۆلا پێیوابوو هۆکاری ئاست بەرزییەکەی یانەکەمان لیۆنێل مێسییە، بەڵام رۆژێک چووم پێم گۆت کە هۆکارەکەی منم، دوای ئەوەی کە ئەم قسەیەم پێگووت زۆر رقی لە من هەڵگرت و دواجار ناچار بووم یانەکەم جێبێڵم. پاشان کە پەیوەندیم بە ئینتەر میلانەوە کرد، ئەم یانەیەش ئەنجامی باشیان بەدەست هێنا و بووم بە یاریزانێکی مێژوویی ئەم یانەیە و چامپیۆنزلیگیشم به‌ده‌ستهێنا.

ساموێل ئیتۆی ته‌مه‌ن 38 ساڵ، پێشتر یاری بۆ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی و تیپی یه‌كه‌می ریال مه‌رید كردووه‌، دواتر ریال به‌ 4 ملیۆن یۆرۆ به‌ یانه‌ی مایۆركای فرۆشت، دوای 4 ساڵ ئه‌و یانه‌ی به‌ 20 ملیۆن یۆرۆ ئیتۆی به‌ره‌و بارسێلۆنا نارد، ئه‌م هێرشبه‌ره‌ كامیرۆنییه‌ له‌گه‌ڵ بارسا له‌ كۆی 199 یاری، 130 گۆڵ و 40 ئاسیستی كرد.