مێسی هه‌موو هه‌وڵێكی داوه‌، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ گۆڵ له‌م 7 یانه‌یه‌ بكات

مێسی له‌ چامپیۆنزلیگ نه‌یتوانیوه‌ تۆڕی گۆڵی ئه‌و یانه‌یه‌ بهه‌ژێنێت

لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا توانیویه‌تی له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌ورووپا 100 گۆڵ تۆمار بكات، 97 گۆڵی له‌ چامپیۆنزلیگ و 3 گۆڵی له‌ جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا كردووه‌.

مێسی به‌رامبه‌ر 37 یانه‌ی جیاواز له‌ خوله‌ ئه‌ورووپاییه‌كان یاری كردووه‌، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ گۆڵ له‌ 7 یانه‌ی ئه‌ورووپا بكات.

1ـ چێڵسی ئینگلیزی، مێسی 8 یاری به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه‌ كردووه‌ و هیچ گۆڵێكی نه‌كردووه‌.

2ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیا: مێسی 4 یاری له‌ چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ كردووه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڵێك تۆمار بكات.

3ـ رۆبن كازانی رووسیا: مێسی 4 یاری كردووه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت تۆڕی ئه‌و یانه‌یه‌ بهه‌ژێنێت.

4ـ ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیا: 4 یاری كردووه‌ و نه‌یتوانیوه‌ گۆڵ بكات.

5ـ لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی: 2 یاری كردووه‌ و به‌بێ گۆڵیش یاریگه‌ی جێهێشتووه‌.

6ـ بێنفیكای پورتوگالی: دوو یاری به‌بێ گۆڵ ته‌واو كردووه‌.

7ـ ئۆدێنزی ئیتاڵیا: یه‌ك یاری كردووه‌ و له‌ تۆماركردنی گۆڵ شكستی هێناوه‌.