" بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه كۆتینهۆ و له هاوینه گریزمان ده‌گوازێته‌وه"
رۆژنامه‌نووسێكی ناسراوی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا فلیپی كۆتینهۆی به‌رازیلی ده‌گوازێته‌وه و له هاوینی داهاتووش ئانتوان گریزمان په‌ڵكیشی كامپ نوو ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12 نۆڤێمبه‌ری 2017، خوان خیمینێز سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كرد كه كۆتینهۆ خۆی بۆ بارسێلۆنا یه‌كلاكردۆته‌وه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه په‌یوه‌ندی به بلاوگرانا ده‌كات و نرخه‌كه‌شی به 150 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێندراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، دووه‌مین گرێبه‌ستی یانه‌ی بارسێلۆنای ئاشكرا كردووه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا به 100 ملیۆن یۆرۆ ئانتوان گریزمان بۆ ریزه‌كانی ده‌گواسێته‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای رۆیشتنی نێیمار و پێكانی عوسمان دێمبلی و داكشانی ئاستی لویس سوارێز له ناوه‌راست و پێشه‌وه كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا ئاستبه‌رزی لیۆنێل مێسی هه‌موو گرفته‌كانی په‌رده‌پۆش كردووه.