بارسێلۆنا به‌بێ مێسی نه‌یتوانی له دوایین یانه‌ی ریزبه‌ندی لالیگا بباته‌وه
بارسێلۆنا به‌بێ مێسی و سوارێز نه‌یتوانی له یانه‌ی هۆیسكا بباته‌وه كه له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت و به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له گه‌ڕی 32ـی لالیگا، بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به پێكهاته‌یه‌كی نیمچه یه‌ده‌گ بووه میوانی یانه‌ی هۆیسكا، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له قۆناخی یه‌كه‌م بارسێلۆنا به 8 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ له كامپ نوو گۆڵبارانی هۆیسكای كردبوو.
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسا له پێناو یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد كه بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت، پشووی به هه‌ریه‌ك له (مێسی، سوارێز، پیكێ، بۆسكێتس، لینگلێنت، راكتیچ، ئارسه‌ر میللۆ و سێرجی رۆبێرتۆ دا).
بارسێلۆنا به 74 خاڵ له پێشه‌نگی لالیگا مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هۆیسكا به 25 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت و هه‌ڕه‌شه‌ی ماڵئاواییكردنی له خوله‌كه له‌سه‌ره.