"له‌م هه‌فته‌یه‌دا بوفۆن ده‌بێته گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان"
سه‌رچاوه‌كانی ئیتاڵیا جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌ی پێشووی یوڤێنتۆس به ته‌واوه‌تی له پاریس سانجێرمان نزیك ده‌كه‌نه‌وه.
تۆڕی سكای ئیتاڵیا بڵاویكرده‌وه پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ بوفۆن گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی و له‌م هه‌فته‌یه گۆڵپارێزه‌كه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی به‌فه‌رمی ده‌بێته یاریزانی سانجێرمان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان گرێبه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز ده‌بێت و مووچه‌ی ساڵانه‌ی یاریزانه‌كه‌ش ده‌گاته هه‌شت ملیۆن یۆرۆ.
جیانلویجی بوفۆن له ماوه‌ی 22 ساڵی یاریكردنی 24 ناسناوی جۆراوجۆری بردۆته‌وه كه تێیدا تاكه یاریزانه له مێژووی سێریا ئه‌ی 11 ناسناوی سكۆدیتۆی ئیتاڵیا بباته‌وه.