هازارد راشکاوانە قسە لەسەر چوونی بۆ ریال مەدرید دەکات

رەتیدەکاتەوە سەرەتای ساڵی داهاتوو بچێتە ریال مەدرید

ئێدین هازارد رەتیدەکاتەوە سەرەتای ساڵی داهاتوو لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە بچێتە ریال مەدرید بەڵام راشیدەگەیەنێت لەبەر ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن یاریزانی یانە ئیسپانییەکانەوە قۆرخکراوە بۆیە حەز دەکەم بچمە لالیگا.

هازارد لە پرێس کۆنفرانسی پێش یاریی ئەمشەوی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا، کە لە خلوی نەتەوەکانی ئەوروپا کاتژمێر 21:45 میوانداریی سویسڕا دەکەن، گوتی 'من پێشتریش گوتبووم کە خۆم پێ باشترین یاریزانی جیهانە، ئێستاش هەمان رام هەیە و هەمان قسە دووبارە دەکەمەوە، بەڵام بێگومان بەردەوام دەتوانیت وەکو یاریزانی تۆپی پێ باشتر بکەی و زیاتر گەشە بکەی و بەرەو پێشەوە بچیت، دەتوانم زیاتر گۆڵ تۆمار بکەم و زیاتر کاریگەریم لەسەر تیپەکەم هەبێت. بێگومان تیپەکەم زۆر یارمەتیم دەدات بۆ ئەوەی باشتر بم لە ئێستا'.
هەروەها گوتیشی' لەوانەیە لەبەر ئەوەی لەم ساڵانەی دوایی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان زیاتر بۆ یاریزانی یانەکانی ئیسپانیا بووبێت، بۆیە منیش حەز بکەم بچمە ئەو خولە، بەڵام لە یەنایەری داهاتوو ناچمە ریزەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی'.