ئه‌مڕۆ به‌رازیل به‌بێ نێیمار و به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری یارییه قورسه‌كه‌ی ده‌كات
به‌ر له ده‌ستپێكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌ندان یاری دۆستانه له نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌رازیل به‌بێ نێیمار رووبه‌ڕووی رووسیای میوانداری مۆندیال ده‌بێته‌وه.
رووسیا ـ به‌رازیل
ھەڵبژاردەی بەرازیل، كە وەكو یەكەمین ھەڵبژاردە بلیتی گەیشتن بە مۆندیالی 2018ی بڕی، لە یاریێكی دۆستانە و ئامادەكاری لەیاریگای كۆمپلێكس لۆزنیكی لە مۆسكۆ له كاتژمێر 7:00ـی ئێواره دەبێتە میوانی ھەڵبژاردەی رووسیا.
ھەڵبژاردەی سیلیسا بۆ ئه‌م یارییه كۆمەڵێك گۆرانكاری و یاریزانی تازە لە ریزی ھەڵبژاردەكە دەبیندرێت، تیتی راھێنەر دوای 3 سِاڵ دابران، نیتۆی گۆڵپارێزی ڤالێنسیای بانگھشتی ھەڵبژاردەی كردووەتەوە، ویلیان خیسۆی ھێرشبەری سۆسیدادی لە شوێنی نێیمار داسیلڤا بانگھشت كردووە، جگە لەمانە دانیلۆی بەرگریكاریش بانگھێشت نەكراوەو ناوی لە لیستی 25 یاریزانە بانگھشتكراوەكە دا نییه.
لەرابردوو ھەڵبژاردەكانی به‌رازیل و رووسیا چواردە جار رووبەرووی یەكتر بوونەتەوە كە بەرزایل هه‌شت بردنەوە و 3 یەكسان بوون و 3 شكستی تووش بووە..
ھەڵبژاردە رووسیا كە میوانداری مۆندیال دەكات لەدواین یاری بە 3 گۆڵ لەگەل سەماكارانی سامبا یەكسان بوونە، ئەمجارەش دەیانەوێت بەر لەمۆندیال بەھێزەوە خۆیان نیشانی ھەڵبژاردەكانی ركابەریان بدەنەوە، رووسیا بۆ ئەم یاریە لە تواناكانی ھەریەكە لە جۆرجی دیكیا و ڤیكتۆر ڤازین ئالیكساندەر كۆكۆرین بێ بەش دەبێت كە بەھۆی پێكانەوە لەلایەن ستانسیسلاڤ چیرییسۆڤی راھێەری رووسەكانەوە دوور خراونەتە.