"ئاڵوگۆڕی نێوان ئاردا توران و مه‌سعوود ئۆزیل نزیك بۆته‌وه"
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئاردا توران به فه‌رمی رۆیشتنی ئه‌ستێره توره‌كه‌كه‌ی له بارسێلۆنا راگه‌یاندووه و میدیاكانیش ئاماژه به ئاڵوگۆڕكردنی ئاردا و ئۆزیل ده‌كرێت.
ئه‌حمه‌د بولوتیۆن به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئاردا توران وێنه‌یه‌كی خۆی و ئه‌ستێره توره‌كه‌كه‌ی بارسێلۆنا له له‌نده‌ن بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له گواستنه‌وه‌ی زستانه ئاردا له بارسێلۆنا ده‌ڕوات.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له‌وه‌ته‌ی هاتۆته بارسێلۆنا بۆ یه‌ك خوله‌كیش ده‌رفه‌تی یاریكردنی به ئاردا توران نه‌داوه و به‌رده‌وام به بیانووی پێكان و هۆكاری ته‌كنینكی ئه‌و یاریزانه‌ی دوورخستۆته‌وه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، بارسێلۆنا هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاڵۆگۆركردنی ئاردا توران به یاریزانی ئارسێناڵ مه‌سعوود ئۆزیل چڕ كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئۆزیل كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت، ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه بۆ لالیگا ده‌كات و ده‌یه‌وێت بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له ریال مه‌دریدی پێشووی درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.