ئەو 7 یانەیەی زۆرترین پارەیان لە گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ خەرج کردووە
گرێبەستە پێوانەییەکەی نێیمار و شۆرشی چینیەکان له‌گه‌ڵ شۆرشی نوێكردنه‌وه‌ی یانه‌ی میلان و سه‌ركێشییه‌كانی سه‌رۆكه قه‌ته‌رییه‌كه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان دیارترین رووداوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌م وه‌رزه بوون.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ش له داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بازاڕی كڕین و فرۆشتنی یاریزانان گه‌رمتر ده‌بێت كه ته‌نیا 3 هه‌فته‌ی ماوه و داده‌خرێت.
له‌م راپۆرته‌دا ئاماژه به دیارترین ئه‌و یانانه ده‌كه‌ین كه زۆرترین پاره‌ی بۆ رێکخستنەوە و بەھێزکردنی پێکھاتەکەی بەگەڕخستووە.
1ـ بایەرمیونشنی ئەڵمانیا، تا ئێستا بایی 101 ملیۆن یۆرۆ یاریزانی كڕیوه كه پێكهاتوون له(کڕینی خامێس ڕۆدرێگز، کۆرینتین تۆلیسۆ، کینگسلی کۆمان، نیکۆلاس سۆل، سێرج نیابڕی).
2ـ یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا، 122 ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی یاریزانان خه‌رج كردووه كه پێكهاتوون له (دۆگلاس کۆستا، خوان کوادادۆ، مەھدی بن عەتیە، ڕۆدرێگۆ بێنتانکۆر، فۆزیک چێزکی، ماتیا دیچیلۆ و فێردریکۆ بێرناردسکی.
3- چێڵسی لەندەنی، 140 ملیۆن یۆرۆی بۆ کرینی ھەریەکە لە ئەنەتۆنیۆ رۆدیگێر، تیمۆی باکایۆکۆ و ئەڵڤارۆ مۆڕاتا خەرج کردووە.
4- مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، 3 یاریزانی به 164 ملیۆن یۆرۆ گواستۆته‌وه (ڤیکتۆر لێندۆلف، ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ و نێمانیا ڤیدیچ).
5ـ ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، 189 ملیۆن یۆرۆی لە کڕین و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانان خه‌رج كردووه، ( لۆکاس بێلیا، فابیۆ بۆرێنی، ئەنتۆنیۆ دۆنارۆما، لیۆناردۆ بۆنۆچی، ئەندریا کۆنتی، فڕانک کیسێیە، ئەندریا سێلڤا، ماتیۆ مۆساچیۆ، رێکاردۆ رۆدریگۆ، ھاکان چالھانئۆغلۆ).
6- پاریس سانجێرمانی فڕەنسی، 238 ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی نێیماری بڕازیلی و (یۆری پریچیچ) خەرج کردووە، کە تا ئێستا لە خەرجکردنی پارە لە پلەی یەکەم دایە.
7ـ مانچێسته‌ر سیتی، گه‌وره‌ترین بازاری گواستنه‌وه‌ی تۆمار كردووه، (بێنجامین مێندی و بێرنارد سیلڤای له مۆناكۆ گواسته‌وه، كایل واڵكه‌ر له تۆتێنهام كڕی، دانیلۆی له ریال مه‌درید هێنایه ریزه‌كانی)، به‌گشتی بایی زیاتر له 200 ملیۆن پاوه‌ند یاریزانی گواستۆته‌وه.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم