مه‌ترسی له‌سه‌ر گاریس به‌یل دروست بووه
گاریس به‌یل، ئه‌سـتێره‌ی وێڵزی یانه‌ی ریال مه‌درید له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو به‌هۆی ئازاره‌وه یاریگه‌ی جێهێشت، میدیاكانی ئیسپانیا بۆچوونی جیاواز له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو.
گاریس به‌یل شه‌وی رابردوو له خوله‌كی 18 گۆڵێكی نایابی له دژی دۆرتمۆند تۆمار كرد، به‌ڵام له خوله‌كه‌كانی كۆتایی به‌هۆی ئازاری ماسولكه‌كانی رانی داوای گۆڕانكاری كرد و یاریگه‌ی جێهێشت.
له دوای یارییه‌كه زینه‌دین زێدان له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئازاره‌كه‌ی گاریس به‌یل به‌هۆی گرژبوون و شه‌كه‌تبوونه‌وه بووه و هیچ مه‌ترسی له‌سه‌ر نییه.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27 ئه‌یلوولی 2017 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زێدان بۆ یاری داهاتووی یانه‌كه‌ی له رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل پشوو به گاریس به‌یل ده‌دات.
به گوێره‌ی پێگه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیاش، مه‌ترسی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی پێشووی گاریس به‌یل له ئارادایه، پێشبینی ده‌كرێت پێكانه‌كه‌ی زۆر له‌وه قورس‌تر بێت كه باس ده‌كرێت، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه زیزۆ نایه‌وێت له باره‌ی ورده‌كاری پێكانه‌كه‌ی به‌یل قسه بكات و ده‌یه‌وێت راستی پێكانه‌كه‌ی به نهێنی بھێڵێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه زیاتر له ڕووی ده‌روونییه‌وه نه‌ڕووخێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت رێگری له گاریس به‌یل بكات به‌شداریی یاریی داهاتووی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له دژی جۆرجیا بكات كه بڕیاره له 6ـی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.