"مێسی، كریستیانۆ و زێدان له یه‌ك یانه كۆده‌كرێنه‌وه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه د‌یڤید بێكهام پلانێكی داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی زینه‌دین زیدان، مێسی و كریستینانۆ له‌و یانه‌یه كۆبكاته‌وه كه له ئه‌مریكا به نێوی ئینته‌ر میامی دایمه‌زراندووه.
پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه د‌یڤید بێكهام له‌گه‌ڵ زینه‌دین زیدان قسه‌ی كردووه كه تا رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له 2022 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئینته‌ر میامی وه‌ربگرێت و گره‌نتی ئه‌وه‌شی پێداوه كه لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆش بگوازێته‌وه، به‌وپێیه‌ی تا ئه‌وكاته ته‌مه‌نی ئه‌م دوو ئه‌ستێره هه‌ڵده‌كشێت و گواستنه‌وه‌ی بۆ خولی ئه‌مریكا ئاسانتر ده‌بێت.