وه‌رزشكارێكی دیاری كوردستان له نێو یاریگه گیانی سپارد
سامی كه‌ماڵ، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی برووسك له یارییه‌كی وه‌رزشیدا دڵی له لێدان كه‌وت و گیانی سپارد.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 27 نۆڤێمبه‌ری 2017، سامی كه‌مال یاریزانی پێشووی یانه‌كانی برووسك و برایه‌تی له یارییه‌كی وه‌رزشیدا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی دڵی له لێدان كه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا.
سامی كه‌مال له دایكبووی ساڵی 1979ـی هه‌ولێره، پێشتر له رێزی یانه‌كانی جیهان، پێشكه‌وتن، برایه‌تی و بروسك یاری كردووه.
زیاتر كاروانی وه‌رزشی خۆی كه نزیكه 10 ساڵ بوو له یانه‌ی بروسك تێپه‌ڕ كردووه و دووجاریش ناسناوی خولی نایابی كوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بردۆته‌وه و دواتر وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و له وه‌زاره‌تی نێوخۆ وه‌ك پۆلیسێك خزمه‌ت ده‌كات.