"كۆنتی داوا له ریال مه‌درید ده‌كات ئه‌م یاریزانه بگوازێته‌وه"
دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا دوورخرانه‌وه‌ی لۆپتیخی له راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید به ئه‌گه‌رێكی زۆر نزیك وه‌سف ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ردا باس له هاتنی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی ده‌كه‌ن و یه‌كه‌مین داواكاری ئه‌م راهێنه‌ره ئیتاڵیایه گواستنه‌وه‌ی پۆڵ پۆگبا ده‌بێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، كاتژمێر 8:00ـی ئه‌مشه‌و ده‌سته‌ی كارگێری ریال مه‌درید كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر دووخرانه‌وه‌ی لۆپیتیخی ده‌ده‌ن، له به‌رامبه‌ردا بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره په‌یوه‌ندیان به ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری پێشووی چێڵسی كردووه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گواستنه‌وه‌ی پۆگبا ده‌بێته یه‌كه‌مین داواكاری كۆنتی له پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به‌هۆی هاتنی كۆنتی بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد بۆ ریال مه‌درید شكست دێنێت، چونكه پێشتر نێوانی كۆنتی و هازارد له چێڵسی زۆر ناخۆش بووه، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه كراوه كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه نه‌بیل فه‌قیر هێرشبه‌ری یانه‌ی لیۆن هاوشانی پۆگبا بۆ ریال مه‌درید بگوازرێته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، جولیان لۆپیتێخی دوای شکستەکەیان لە کلاسیکۆ، لە ژووری جلگۆڕین لە یاریگەی کامپ نوو ماڵئاوایی لە یاریزانەکانی کردووە، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه لۆپتیخی سێ مانگ دوای دوورخرانەوەی لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەمجارەیان لە راهێنەرایەتی ریال مەدرید دوور دەخرێتەوە.