به فه‌رمی بریتانیا بایكۆتی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌كات
تێرێزا مه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له نوێترین لێدوانی‌دا رایگه‌یاند بایكۆتی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رووسیا هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌وڵی كۆشتن و ژه‌هراویكردنی سیخوڕێكی پێشووی به‌ریتانیا له رووسیا پێشكه‌ش نه‌كردووه.
به‌ریتانیا به‌هۆی ئه‌م رووداوه كۆمه‌ڵێك سزای به‌سه‌ر رووسیا سه‌پاند و 23 دیپلۆماتكاری رووسیا ده‌بێت له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا به‌ریتانیا جێبهێڵن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد وڵاته‌كه‌ی هه‌موو داوەتنامە فەرمی و دیپلۆماسییەکان لەگەڵ رووسیا رەت دەکاتەوە و پلانی سەردانەکانی وەزیران و دیپلۆماتکارانی نێوان هەر دوو وڵاتیش هەڵدەوەشێنێتەوە.
هه‌ریه‌كه له وڵاته‌كانی ئوستڕالیا و پۆڵه‌ندا و ژاپۆنیش له ماوه‌ی رابردوو پاڵپشتی خۆیان بۆ به‌ریتانیا دووپاتكرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌یان له مۆندیالی رووسیا كرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه‌متر له 3 مانگ بۆ ده‌ستپێكردنی مۆندیالی رووسیا ماوه، له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له مۆندیال ئه‌وا وه‌كو سزایه‌ك ناتوانێت تا دوای هه‌شت ساڵ به‌شداری مۆندیال بكاته‌وه.