شۆك.. ریال مه‌درید ده‌رگای رۆیشتنی له‌به‌رده‌م كریستیانۆ كرده‌وه
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا و پورتوگال ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینیۆ پێرێز گڵۆپی سه‌وزی بۆ رۆیشتن له ریال مه‌درید بۆ كریستیانۆ هه‌ڵ كردووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 16 جه‌نیوه‌ری 2018، رۆژنامه‌ی (ریكۆرد)ـی پورتوگالی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لایه‌ن پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه هیچ بیرۆكه‌یه‌كیان بۆ باشتركردنی مووچه‌كه‌ی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نییه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ئێستادا له ریال مه‌درید زۆر نیگه‌ران و واهه‌ست ده‌كات پێرێزی سه‌رۆك فێڵی لێكردووه، به‌وپێیه‌ی له دوای بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردوو به‌ڵێنی پێ‌درابوو مووچه و گرێبه‌سته‌كه‌ی هاوتای لیۆنێل مێسی لێبكه‌ن، كه‌چی به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده‌سه‌ر.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا و ماركای ئیسپانیا، جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه كریستیانۆ بڕیاری رۆیشتنی له ریال مه‌درید داوه و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی راسپاردووه پێشوازی له‌و گرێبه‌ستانه بكات كه پێشكه‌شی كراوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاكان، كریستیانۆ له خولی چینی گرێبه‌ستێكی گرانبه‌های پێشكه‌ش كراوه، به‌ڵام نزیكترین بژارده بۆ كریستیانۆ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی پێشووی.
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه له لالیگا به‌شداریی 14 یاری كردووه و ته‌نیا 4 گۆڵی كردووه، ئه‌مه‌ش خراپترین ئاماری كریستیانۆیه له‌وه‌ته‌ی له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به بڕی 84 ملیۆن پاوه‌ند روویكردۆته ریال مه‌درید.