خزمێكی مێسی وڵامێكی توندی ماڕادۆنا ده‌داته‌وه
دوای ئەو لێداوانە توندانەی مارادۆنا لە سەر لیۆنێل میسی، كوڕه خاڵێكی ئه‌فسانه‌كه‌ی بارسێلۆنا هاته ده‌نگ و به‌رگری له مێسی ده‌كات.
ماکسی بیاکۆنچی کورە خاڵی لیۆ کە لە خولی پلەدووی ئارجێنتینا یاری دەکات وەڵامی مارادۆنا دەداتەوە و دەڵێت: ''هەر کەسێک بیەوێت لە بایەخی میسی کەم بکاتەوە، ئەوا هەرگیز ناتوانێت ئەم کارە بکات."
ماکسی بیاکۆنچی گوتیشی: له ئێستادا هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له رێكخستنه‌وه‌دایه، بۆیه ئه‌م قسانه‌ی ماڕادۆنا له جێگه‌ی خۆی نییه و سوود به هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌مان ناگه‌یه‌نێت، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه بەم شێوەیە باس لە سەرکردەیەکی وەکو لیۆ بکات''.
بیاکۆنچی ئەوەشی گوت: کە هیچ کات گوێ بە کەسێک ناده‌ین کە لە رابردوو تووش مادە هۆشبه‌ره‌كان بووه و گرنگیش بە قسەکانی نادرێت و ئێستاش پێویستی به پزیشكی ده‌روونییه، چونكه رۆژێك ستایشی مێسی ده‌كات و رۆژێكیش ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرێت و مایه‌ی گاڵته‌جارییه.
ئه‌م قسانه‌ی بیاكۆچی كوڕه‌خاڵی مێسی له كاتێكدایه كه دوێنێ ماڕادۆنا له دیمانه‌یه‌كدا هێرشێكی توندی كردبووه سه‌ر مێسی و جه‌ختی له‌وه كردبووه‌وه كه لیۆ به كه‌لكی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ نایه‌ت، ماڕادۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد بوو كه مێسی پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر بكات خۆی به پله‌یسته‌یشتن خه‌ریك ده‌كات و پێش هه‌ر یارییه‌كیش 20 جار سه‌ردانی ته‌والێت ده‌كات و ده‌یه‌وێت ببێته سه‌ركرده‌ی تانگۆش.