"ریال مه‌درید چیرۆكی دوو ئه‌ستێره گه‌وره‌كه له خه‌ونه ده‌كاته راستی"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه كارگێرانی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ و دی خیا هه‌نگاوی گه‌وره‌یان بڕیوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی Drio Goalـی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ هێرشبه‌ری مۆناكۆ هه‌نگاوی گه‌وره‌ی هاویشتووه و بۆ كڕینی دی خیای گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر یونایتدیش ره‌زامه‌ندی خۆزێ مۆرینهۆی ده‌ستخستووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید چاوه‌ڕوانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌لڤارۆ مۆراتا ده‌كات و له‌گه‌ڵ فرۆشتنی ئه‌م هێرشبه‌ره راسته‌وخۆ مباپێ ده‌كاته شوێنگره‌وه‌ی.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه نرخی مباپێ ده‌كاته 80 ملیۆن پاوه‌ند و گرێبه‌سته‌كه‌ی دی خیاش به 50 ملیۆن یۆرۆ مه‌زه‌نده كراوه.
یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌رزی رابردووش به ته‌واوه‌تی له گواستنه‌وه‌ی دی خیل نزیك بوو، به‌ڵام له دواساته‌كانی داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، به‌هۆی هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكی گواستنه‌وه‌ی گۆڵپارێزه ئیسپانیاییه‌كه بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ شكستی هێنا.