له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك، ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان مێسی و كریستیانۆ
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ و مێسی یاریزانێكیان كردۆته ئامانج، هه‌ردووكیان داوایان له یانه‌كه‌یان كردووه به خێرایی یاریزانه لاوه‌كه‌ی یانه‌ی ڤالێنسیا بگوازنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، گۆنكالۆ گۆیدس كه ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن له پاریس سانجێرمانه‌وه روویكردۆته ڤالێنسیا سه‌رنجی مێسی و كریستیانۆی بۆخۆی راكێشاوه.
گۆیدیسی ناوه‌راستكاری پورتوگالی 20 ساڵ ئه‌م وه‌رزه له لالیگا ئاستێكی سه‌رنجڕاكێشی پێشكه‌ش كردووه و 3 گۆڵیشی كردووه و یانه‌كه‌ی پێش ریال مه‌درید خستووه و له بارسێلۆنای پێشه‌نگی لالیگا نزیك كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه بریتانیایه‌كه، مێسی داوای له كارگێرانی یانه‌كه‌ی كردووه گۆیدس بۆ كامپ نوو بگوازنه‌وه و به جێگره‌وه‌ی نێیماری وه‌سف كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كریستیانۆ هه‌وڵه‌كانی خستۆته گه‌ڕ كه ئه‌م یاریزانه هاونیشتیمانه لاوه ڕازی بكات و له گواستنه‌وه‌ی زستانه بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ بیگوازێته‌وه.
گۆیدس له ئه‌كادیمیای یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالی پێگه‌یشتووه، له هاوینی ئه‌مساڵ به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یارییه‌كی فه‌رمی له لیگ وه‌ن ئه‌نجام بدات به‌شێوه‌ی خواستن روویكرده ڤالێنسیا.