به ڤیدیۆ.. به‌هۆی سه‌ماكردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی، هانده‌ران به ڕووی مۆراتادا ده‌ته‌قنه‌وه
ئالڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری ئیسپانی یانه‌ی چێڵسی دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی سه‌مای له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشی كرایه‌سه‌ر.
ئالیسی هاوژینی مۆراتا ڤیدیۆیه‌كه‌ی له ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئالڤارۆ مۆراتا به‌هۆی ئازاری پشتی له یانه‌كه‌ی دابڕاوه، كه‌چی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئالیسی له باوه‌ش گرتووه و سه‌ما ده‌كه‌ن، له كاتێكدا به‌هۆی ئازاری پشتی له مه‌شقه‌كانی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی دووركه‌وتۆته‌وه و له 16ـی ئه‌م مانگه‌ش له چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بنه‌وه.
هانده‌رانی چێڵسی دوای بڵاوكرانه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشێكی به‌ربڵاویان كرده سه‌ر ئالڤارۆ مۆراتا و به ناپاك وه‌سفیان كرد.